❸⓿

100 11 3
                                    


















ئەو ئافرەتە سەری سووڕمابوو لە تێڕوانینی پڕلە توڕەیی کوڕی تاقانەی بەرامبەر هاوسەرەکەی! لەژینیدا نەیدیتبوو منداڵەکەی و هاوژینەکەی تاقە بچووکترین ناکۆکیان لەبەیندا بووبێت،
لێ وائێستا شەڕی نیگای نامۆ بەو خێزانە و بەپەیوەندی باوک و کوڕێتیان بەرامبەر بەیەکدی دەکەن!

ڕۆیشت و لەتەنیشت هاوسەرەکەیەوە دانیشت و جموجوڵی بوو تالەنێو سەرقاڵی هاوژینیدا و لەنیگای قوڵی کوڕەکەیدا کەلێنێک بۆ پرسیارێک بدۆزێتەوە.

" ئەزیزم چی ڕوودەدا؟! "
بەنزمی پرسی لە هاوسەرەکەی
کە سەرقاڵی خوێندنەوەی هەندێ کاغەزبوو لەنێو دەستیدا،
هێشتاش کوڕەکەی لەنیگاکردن پاشەکشەی نەکردبوو لەهەمبەر باوکیا..


" نازانم!؟ بۆچی چ شتێک ڕوویداوە یاخۆ بەتەمای ڕوودانە؟ "
بەپرسیارێکی دیکە وەڵامی خستەڕوو بێئەوەی هۆشی داببڕێنێت لەکارەکەی واخەریکیەتی..


" تۆ سەیری ئەو کوڕە بکە!! لە ئێوارەوە کە گەڕاونەتەوە ئاوەها بەقوڵی سەیری تۆ ئەکات و بیرئەکاتەوە بێئەوەی هیچ بدرکێنێت!
زمانی لەدەمیا ئەجوڵێت وائاودیوی ڕوومەتی ئەبێت کەچی وشەوشەیەکیش ناڵێت! هیچ شەڕێکتان کردووە؟! ناخۆشیەک هەیە لەنێوانتانا؟! "
چرپاندی بەگوێیدا و بەمەراقیشەوە چاوەڕێی قسەی هاوژینەکەی بوو..

پاییز دیدەنیەکی یەک دوو چرکەی بەست لەگەڵ چاوی کوڕەدا و پاشان سەیری خانمەکەی تەنیشتی کردەوە هەمدیس تێرڕوانی لە کوڕە و بزەیەکی بچوکی کرد.



" کوڕە چیە ئەو سەیرکردنە!؟ لەچی ئەچم وا ئاوا دەنواڕی لێم؟ "
بەجۆرێ پرسی کە گوایە لەمەبەستی تێروانینەکانی ئەو گەنجە ناگات..

" چۆن سەیرت ئەکەم؟! "
شێوەزاری وەڵامدانەوەکەی هەڵوێستێکی گونجاو نەبوو لەهەمبەر گوتەی باوکی پرچ سپیدا! پاییز ڕوکەشی ئارامی خۆی نەگۆڕی و هەر ئاسایی بەهەڵوێست بوو بەرامبەری..


" ئاههـ باشە با گێلانە هەڵسوکەوت نەکەین، دەتەوێ چی بڵێی بڵێ!
دەزانم بیردەکەیتەوە لەبارەی ئەمڕۆوە دەی بڵێ چی دەگوزەرێ لەخەیاڵتا؟! "
کاغەزەکانی دەستی هەڵدایە سەر مێزەکەی بەردەمی و لەتەنیشت هاوسەرەیەوە پاڵی دایەوە و قۆڵی لێک ئاڵاند و لەچاوەڕوانی شتی نەبیستراودابوو.

" بـــاشە ئەمڕۆ بۆچی ئاوا نواندنت ئەکرد!؟ ئەزانیت کە زەویەکان گران بەهان و منیش تێئەگەم نرخەکە زۆرە بەڵام بۆ بەپشتی ئەو کابرایەوە نوساوی!؟ بۆئەوەندە پێدائەگریت لەسەر کڕینیان!؟؟ کاری باشتر و بە قازانجترمان دەستدەکەوێ جا لەم هەرێمە یان لەدەرەوە کەچی تۆ زۆر نامۆ هەڵسوکەوت ئەکەیت لەگەڵ ئەو بنەماڵەیەدا! پێوەیان نوساویت دەڵێی ئەوان نەبن شکست دەهێنی لەژیانتدا!! "
کوڕەی لاو پاش گووتەکانی باوکی و کەمێ بیرکردنەوە،،،
لێشاوێک گلەی ئازادکرد و باراندی بەسەر باوکیدا لەئاکامدا توڕەییەکی خەست نەخشا لەسەر ڕووی باوکی...

Ai ajuns la finalul capitolelor publicate.

⏰ Ultima actualizare: Apr 16 ⏰

Adaugă această povestire la Biblioteca ta pentru a primi notificări despre capitolele noi!

The Contract || PABLO GAVI 🔛 Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum