•ئـاشـنایـەكـ•

74 19 66
                                    


تێبینی*ناوی میری گۆڕدراوە مەیرا*



"سڵاو كوڕی جوان"
مەیرا خۆی نوشتاندەوە بۆ كوڕە بچووكەكە ڕوومەتەك نەرمەكانی
گرت و ڕایـكێشـا

"خاتوون ،من چەپكـێك گوڵم دەوێ"
پەنجە بچووكەكانی لێك ئەڵاند بوو بەشەرمەوە قسەی دەكرد

"گیانی خاتوون ئێستا بۆت ئامادە دەكەم بەڵام چی جۆرێك"
ئاماژەی بەو ڕەفانە دەكرد كە گوڵەكانی لەسەر دانارابوو
بە دەستە بچووكەكانی ئاماژەی بۆ جۆرێك لە گوڵی سپی كرد

"ئێستاكانە بۆت ئامادە دەكەم شیرینەكەم"
دەستی كرد بە پێچانەوەی چەپكەكە ، كۆتایی ھاتبو ڕۆشتە
نزیكی كوڕەكە

"سپاس خاتوون"
پارەكەی ئاڕاستەی مەیرا كرد ویستی بڕوات وەلەو وەستاندی

"كوڕی بچووك ئەو پارە زۆر زۆرە ئەوەندە بۆ من بەسە"
ڕاستی پارەكە كەم بوو لەچاو ئەو چەپكەی پێچابوەیەوە
مەیرا دڵی نەدەھات پارە لەو بچكۆلانەیە وەربگرێ
ماڵئاوایی كرد و ڕۆشتە دەرەوە ، ویستی كەمێك دووكانەكەی
ڕێكـ بكات زەنگۆڵەی دەرگاكە ئاماژەی بە ھاتنی كەسێكـدا
ڕووی سوڕاند تا سڵاو بكا وەلەو بزەیەكی خۆڕسك نەخشا
لەسەر لێوەكانی بە بینینی كەسێكی ئاشنا

"سڵاو مەیرا"
كوڕە كەشخەكە سڵاوی كرد

"سڵاو یوونگی حاڵت چۆنە"
بە ڕووە خۆشەكەی و دەنگە نەرمەكەی حاڵی كوڕەكەی دەپرسی

"زۆرباشم ئەی تۆ؟"
نزیكی چوار ھەنگاو لەنێوانیان بوو بۆنە قورسەكەی
یوونگی خۆی خزاندە نێو ھەناسەكانی ئەو كچە

"ھەروەھا منیش، چۆن دەتوانم یارمەتیت بیەم"
دەنگی گۆڕانێكی تێدا ھەبوو ھەموو ھەوڵێكی دەدا بیشارێتەوە

"ئەمم من ئەمڕۆ پلەم بەرزكرایەوە بۆ ئەفسەری پلەیەكی
سەربازی وڵات وە دەمەوێ چەپكێك گولی جوان بۆ دایك  وباوكم بەرم"
چاوە درەوشاوەكانی دەنگە پڕ ھەستەكەی شاھیدی
خۆشی و شادی دڵی بوون

ســنــوورWhere stories live. Discover now