•یـەكـەم مــاچ•

56 9 34
                                    

ھەموو شەوێكـ بە حەسرەتی دیداری تـۆ دوو چــا دەخۆمەوە یەكـ بۆ دیدارتدوو بۆ خۆشەویستیت🤍

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ھەموو شەوێكـ بە حەسرەتی دیداری تـۆ
دوو چــا دەخۆمەوە یەكـ بۆ دیدارت
دوو بۆ خۆشەویستیت🤍

زستان بەتەواوی دەستی پێكرد وئێوارەكان سارد دەبوون
ئاشقەكان پیـاسەیان دەكرد و گەڵاكان دەوەرین
ھەنێكـ بۆ بوونی ئازیزێكـ خۆی ئامادە دەكرد بۆ ئاھەنگی سەری ساڵ
ھەنێكـ بۆ سەردانی گۆڕی ئازیزێكـ خۆی ڕەش پۆش دەكرد
مــەیـرا ھەموو ڕۆژ بە تاسەیی دووبارە بوونەوەی دیدارێكی
یـوونــگـی سەیری كافێـیەكەی دەكرد
لەسەر یەكێكـ لە مێزەكانی ناو كافێـیەكە دادەنشت
ڕۆژنامەیەكی لەدەست بوو لەگەڵـ بوونی كوپێـكـ چــا
ئەمما ئێستا ھەر ڕۆژەو كەسێكی لەو جێگەیە دادەنشێت
ھەرچەند لەو موودەیەی یـوونــگـی لە مەشق بوو
كەم مەجالی قسەیان ھەبوو ئەمما مــەیـرا ھەمیشە
نامەیی بۆ دەنووسی،لە حاڵی دەپرسی

"دایكە سەیركە من بەخاتری تۆ ناوشی دێنم
دەڵێم نامەوێت بیـبـینم"
بەرانبەری دایكی ھاواری دەكرد ئەو كچە سەنگین و سەلارەكەی
جاران نەبوو

"مــەیـرا دەمت داخەو لەگەڵم وەرە "
دایكی خراپتر لەو ھاواری دەكرد ویستی دەستی بگرێ

"سوێـند دەخۆم دەستم لێبدەی بە مەبەستی بردنم بۆ بینی ئەو
ناگەڕێمەوە ئێرە"
ھەنگاوێك گەڕایەوە دواوە و دەستەكانی لەسەر كەمەریدانا

"تــۆ كــ~"
ئەو كچە وەكـ بڵێی لەگەڵ ئەو وشەیە بڵێسەی ئاگرەكەی
پەرەبسێنێ

"دایكە لێت دەپاڕێمەوە دەستم لێ ھەڵبگرە"
جانتاكەی ھەڵگرت و ڕۆشتە دەرەوە
ئەو كچەی ھەموان وایان دەزانی پڕ وزەیی و ڕووخۆشیەكەی
ھەمیشەیە ئەمما ئەو كچێكی ڕووكاری بوو
زەنگی مووبایلەكەی لێیدا سەیری كرد چاوپێكەوتنی ھەیە
لەگەڵ دكتۆرەكەی ئاھێكی كێشا و بەزۆر ھەنگاوەكانی
لەدوایی خۆی ڕاكێشا بەرەوە شەقامەكە تا تەكسی بگرێ

ســنــوورWhere stories live. Discover now