•ئــامـێزێـكـ•

40 8 10
                                    







یەكەمین دڵۆپەیی بارانی پایز خۆی خزاندە سەر زەوی
دەمەو ئێوارەیەكی سارد  كزەبایەكی ئارام خۆی دەخزاند نێو
لق و پۆپەكانی دارەكان ھەبوونی سەوزیەكەیان چەند ھەفتەكەی
كەمی ماوە ~


^ئەمە ھەشتەم نامە ،مەیرا من دێمە گوڵفرۆشیەكەت
ناوكەت دەزانم ئاسوودەتر ئەوەیە تۆش ناوەكەم دەزانی
كاتێ ناوم دێنێ بە لێوەكانم چەشنی گەشتێكی بەھەشت وایە
دڵـ پەلەقاژەدەكات چاو دەیەوێ ئەسرین بڕێژێ
ئایی تەنھا یەزدانی مەزن دەزانێ چی ھەستێكم ھەیە
وە خەمبار بووم دەربارەیی ئەو كارەساتەی بەسەرت ھات
دەم ویست بێم یەكـ بەیەكی برینەكات ڕابمووسم
دەم ویست بێم و پارچە بە پارچەی شووشەی گوڵفرۆشیەكەت
یەكـ بخەمەوە ،دەم وسیت لەوێ ڕا تێـر بەدڵـ  وحەسرەتی خۆم
لە ئامێزت بگرم ئەمما چاوەڕم جارێكـ تەنھا جارێكـ كە نامەكانم
دەخوێنیتەوە چاوێكی درەوشاوەت ببینم ئەمما دەبینم
مووبایلەكەت دەردێنێ و وێنەی دەگری
ئەوە من ئازار دەدات ~
كێ ناڵێ بۆ یارەكەتی نانێری  یاخود بۆ ھاوڕێكەت
تاكوو گاڵتەم پێبكەن بڵێن كوڕێكی سەرشێت
مــەیـرا دەپاڕێمەوە لە یەزدانی مەزن تاكوو دڵی میھرەبانی تـۆ
بۆمــن بە چۆش بێنێ تا ڕازی بیت بە ڕاز ونیازی دڵم
كەچەند ماوەیەكی كەمە بووە برینێكی كراوە و ساڕێژ نەبوو
خۆشمدەوێی ھەر وەكـ خۆشەویستی تــۆ بۆ گوڵەكانت• Y.M•^

مەیرا ئاھێكی ھەڵكێشاو نامەكەی لوول كرد و ھەڵیدا بۆ زبڵدانەكە
بێزار بوو لەو ھەموو نامەیە نەدەیزانی كەسەكە كێیە
نە توانایی تێگەشتنی ھەبوو لەوشەكانی
وایی لێھاتبوو گومانی لەھەموو كەس دەكرد
ئەو دەیزانی ناوی چییە ھاتوەتەوە دووكانەكەی
كاتی ڕووداوەكەی زانییە ھەستی بە فشارێكی زۆر دەكرد
بڕیاری دا لە ڕۆژی دواتردا نامەكە وەرنەگرێ
كاژمێر پێنجی ئێوارە لایی دابوو شەكەت بوو بوو لە مانەوە
لە گوڵفرۆشیەكە كاتەكەی و ساردی كەشەكە
چایەكی گەرم شایەنیەتی~
دڵنیا بوویەوە كە كوژاندنەوەی ھەموو گڵۆپەكان و دەرگاكەی داخست
پەڕیەوە بۆ ئەو بەری شەقامەكە لەگەڵ چوونی بۆنێو كافێكە
بۆنی چاو قاوە و كێكی نوێ نەفەسەكانی گرت

ســنــوورWhere stories live. Discover now