" 2 "

27 4 0
                                    

چاوەکانم کردەوە ، تۆزێک بینینم تەڵخ بوو بەڵام کەمی پێ نەچوو کە چاوەکانم بینینیان بە تەواوەتی بۆ گەڕایەوە .. شوێنێکی نامۆیە ... ئەمە هەمان ئەو ژوورە نیە کە من تێیدا بووم .. لەسەر کورسیەک دانیشێنرابووم دەستەکانم و قاچەکانم نەبەسترابوونەوە ویستم هەستمەوە سەر پێ
* کەسێک( بە دەنگێکی نزمەوە ) :-  لە شوێنی خۆت مەجووڵێ !
سەرم سووڕاند بەلای دەنگەکەوە .. کچێکی قژ زەرد لە تەنیشتمەوە دانیشتبوو
* تای :- تۆ کێیت ؟ من چی دەکەم لێرە ؟
*سای :- هێی پیاو دەنگت نزم کەرەوە !
تای :-بە-!
*سای :- یەکەمجارە تۆ لێرە ببینم ئایە تۆ نوێیت ؟من سایم
*تای :-  چی ڕوو دەدات لێرە ؟
*سای :- کەواتە تۆ بەڕاستی نوێی
*تای :- تەنیا پێم بڵێ چی لێرە ڕوو دەدات !
* سای :- تەنیا شتێک کە پێویستە بیزانیت ، هەر شتێکت بینی هەرگیز و هەرگیز کاردانەوە پێشان مەدە ! تێگەشتیت؟
* تای :- بۆ-
* سای :- بەنەفرەت بێت گەیشت ، ئەوە بکە کە پێم وتیت !
سەرم بەرەولای دەرگاکە بەرز کردەوە و کەسێکی ڕەش پۆشم بەرچاو کەوت
ئەو جانتایەکی گەورەی لەدەستدا هەڵگرتبوو
ڕەش پۆش :- دەمووچاوی نوێ دەبینم لێرە ، دەستپێبکەین؟

white rooms / TK / Where stories live. Discover now