" 4 "

19 4 0
                                    

دوای ماوەیەک لە تەواوبوونی ئەو ڕۆژە تۆقێنەرە لە یەکێک لە بەیانییەکان کاتێ  لە خەو هەستام بینیم کە فایلێک لەسەر زەوییەکە داندراوە ... نزیک بوومەوە لە فایلەکە و هەڵم گرت ، کردمەوە و دەستم کرد بە خوێندنەوەی دوایی ماوەیەک بۆم دەرکەوت کە ئەم فایلە گرێبەستی کۆیلایەتییە  ! من واژووم کرد و لە شوێن خۆیدا دامنا
لەوانەیە بپرسیت "بۆچی ئەم بڕیارەت دا ؟ "
منش بە ئاسانی پێت دەڵێم چوونکە نامەوێت بمرم
ئێستا نزیکە ٣ ساڵ من نە سای نە ئەو ڕەشپۆشەم نەبینیوە
بەڵام بەپێی شیکارکردمەوەی من بۆ بابەتەکان
ئەم شتە تەنیا ٣- ٤ ساڵ جارێک ڕوودەدات
و ئەگەر بیرۆکەکەم ڕاست بێت ئەوا ئەمشەو هەمان شت بەسەر خەڵکێکی بێ تاوان دێت
ناتوانم ئەمە بوەستێنم بەڵام ئارامیم پێ دەبەخشێت کاتێک دەزانم کە من وەک ئەوانم لێ بەسەرنایەت
......
هەر کە هەمان شەودا
.....
وەک پێشبینیم کردبوو دەرگایەک لە یەکێک لە دیوارەکانەوە کرایەوە
کاتێک هەستم کرد یەکڕاست هەستامەوە لەسەر جێگاکەم
جیۆن :- کەسێکی زیرەک و وریای ... تۆ زەڵاتەکەت نەخواردووە وایە ؟
تای :-....
جێۆن ( ددانەکانی لە یەک گیر کردبوو ) :- هەرگیز .. هەرگیز بوێری ئەوە نەکەی وەڵامم نەدەیتەوە !
ئەگەرنا هۆیەکت پێ دەبەخشم کە بەڕاستی نەتوانی قسە بکەیت ! تێگەشتی ؟
تای :- بەڵێ
جیۆن :- بەڵێ چی .؟
تای :- بەڵێ گەورەم
جێۆن :- بەدوامدا وەرە
تای :- باش گەورەم
تای تەنیا ئەوەی دەکرم کە جێۆن پیێ دەوت و بەدوایدا دەڕۆشت
جیۆن :- ١. بە گەورەم جێۆن بانگم دەکەیت
٢- لە فەرمانەکانم دەرناچیت ئەگینا خۆت دەرئەنجامەکەی دەبینیت
٣ - ناوی تۆم لا گرنگ نییە تەنیا بە یەکەم پیتی ناوت بانگت دەکەم کەواته "T "
تای :- فەرمانتە گەورەم بەڕێز جێۆن

white rooms / TK / Where stories live. Discover now