" 6 "

19 3 0
                                    

لەسەر شەقامەکان دەڕۆم ... چی ڕوو دەدات لێرە ئەم پرسیارە دووبارە و دووبارە بە مێشکمدا دێت
چۆن ئەمە دەبێت ؟
ئایا ئەو کەسە ڕاستەقینە بوو ؟
نا نا تەنیا خەونێک بوو ....
بەڵام ....
هوودیەکەم بەرەو سەرەوە بەرز کردەوە ... ئەم هێمایە بەڕێز جیۆن بە تاتۆیەک بۆی درووست کردم تا ئێستا لەسەر کەمەرمدا ماوە!

 ئەم هێمایە بەڕێز جیۆن بە تاتۆیەک بۆی درووست کردم تا ئێستا لەسەر کەمەرمدا ماوە!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"ئەم هێمایە کۆیلەیەتی تۆ پیشان دەدات واتا تۆ ئێستا بووکەڵەیەکی دەست منیت "

باشە .. ئێستا بۆم ڕوون بۆیەوە کە خەون نەبووە بەڵکو ڕاستییە .. بەڵام چۆن ؟
چۆن ٤ کاتژمێر وەک ٤ ساڵ بوو لای من ؟
ئەمە .. نازانم
ئەی باشە بۆچی من کۆیلەی دەستی ئەو بم ؟ .. بۆچی من ؟ ئەی بۆ چ شتێک منی دەوێ ؟
هەموو شتێک نا ڕوونە ..
پێویستە بڕۆم بۆ بنکەی پۆلیس و سکاڵا تۆمار بکەم !
بەڵام کاتەکە درەنگە وا باشتر دەبێت کە بۆ بەیانی جێی بێڵم
......
بەیانی
....
" فەرموو بەڕێز "
" دەمەوێ سکاڵا تۆمار بکەم "
" بەناوی کێ  "
" کیم تایهیۆنگ "
" بەدوام کەوە بەڕێز "
بەدوای ئەو پۆلیسەدا دەڕۆشتم تا ڕاوەستا و چەن قسەیەکی لەگەڵ ئەو ئەفسەرە کرد وا دیارە کە ئەو لێرە بەرپرسە
" فەرموو دانیشە "
" سوپاس "
" سکاڵاکەی دەربارەی چییە " ؟
" سێرکە بەڕێزی ئەفسەر لەوانەیە ئەوەی من دەیڵێم شێتانە و باوەڕپێنەکراو بێت بەڵام دڵنیات دەکەمەوە کە بەڕاستی ئەم شتانە ڕوویداوە  "
"  گوێم لێیە "
" من قوتابی کۆلێژی ئەندازیاریم .. ڕۆژێک کە لەڕێگا بووم بەرەو ماڵەوە بگەڕێمەوە ڕفێنرام،  و چەندەها شت لەوێ بەسەرمدا هات  بۆ ماوەی ٤ ساڵ لەوێ بووم بەڵام دوێنێ کاتێک ئەو کەسەی ڕفاندبوومی خەریکی درووست کردنی تاتۆیەک بوو لەسەر جەستەم بەشێوەیەک لەهۆش خۆم چووم و لە ژووری مانەوەم لە کۆلێژدا هەستامەوە ، کێشەکە لێرە نییە .. بەڵکوو کێشەکە لەوێیە کە هاوژوورەکانم پێیان ووتم کە تەنیا ٤ کاژێر دووا کەوتووم .. نازانم چی لێرە ڕوو دەدات هیچ شتێک ڕوون نیە "
"

ئەها تێگەشتم .. باشە هیچ شتێکی لێ نەکردی واتا یانی .. "
" ئا نا نا نا نا ... ئەو لەوجۆرە کەسانە نییە واتا ئەو بە شێوەیەکی تر شێتە "
" چۆن ؟ "
" حەز بە خوێن دەکات  ... و من فۆبیام لێ هەیە "
" شوێنی تاتۆکەم پێ پیشان دەدەیت ؟ "
" ئۆ بێ گوومان ! "
تیشێرتەکەم بەرز کردەوە و تۆزێ بەلای چەپەوە سووڕام
" ئەو داوای ئەوەی کرد کە ببیت بە کۆیلەی وایە ؟ "
" بەڵێ "
" تۆش قبوڵی ئەوەت کرد ؟ "
" بەڵێ "
" هیچ شتێکت دەربارەی ئەو لەبیرە .. باڵای ، شێوەی ، دەنگی ، ناوی ؟ "
لە ڕاستیدا من هەموو شتێکم بیرە بەڵام شتێک پێم دەڵێت کە  باش  نابێ ئەگەر  بەم ئەفسەرە بڵێم
" بەداخەوە بیرم نییە "
" سێرکە ئەو هێمایەی لەسەر کەمەری تۆدایە هێمای کۆیلایەتیە .. و ئەم هێمایە لەسەر جەستەی ٢ کەسی مردوو دۆزراوەتەوە "

white rooms / TK / Where stories live. Discover now