تێئەپەڕێت
بەڵام لە بیرناکرێت.
." یوری ، دووبارە نمرەکانت زۆر خراپن، ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات تۆ ئەمساڵ سەرکەوتوونابیت "
" کچانی ئێستا هەتا درەنگی شەو سەرقاڵی موبایلن و دواتر لە پۆلدا ئەخەون ، چ جیلێکە ! "
" تۆ قوتابیەکی زیرەکیت بۆچی هەوڵ نادەیت ؟ کاتەکانت بە چیەوە بە فیڕۆ ئەدەیت ؟ "
من بێزاربووم لەم قسە بێمانایانە .... ڕقم لە خوێندنە ، ڕقم لەم قوتابیە بێ مێشکانەیە ، ڕقم لە سیستمی ماتریکسە
ئایە هەتا ئێستا نازانن سیستمی ماتریکیس چیە ؟ ئەوە ئەو ڕێگایەیە کە دەسەڵات دارەکان دایان ناوە کە ژیانی مرۆڤیان سنووردار کردووە ، چۆن ؟
خوێندن ، دەست کەوتنی کارێکی حوکمی و کارکردن بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر و بە موچەیەکی گەمژانە ، وە هاوسەرگیری کردن ، بێگومان موچەکەت تەنیا بەشی ئەوەت ئەکات کە قەرزەکانت بدەیتەوە
بە خێرایی بە ڕێگاوە بووم بۆ ماڵەوە و ڕاستەوخۆ خۆم گۆڕی و بە ئۆتۆمبێلەکەی دایکم بەڕێ کەوتین بۆ شوێنی کارەکەم
شتێکی دڵشکێنەرتان پێ بڵێم ؟
باوکم داوای پارەم لێئەکات لەسەر ئەوەی ئەمگەیەنن بۆ شوێنی کارەکەم ، مەگەر موچەکەی من بۆ کێیە ؟ هەر بۆ ئەوان نیە ؟من لێرە قاپشۆرم ، ڕۆژانە بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر بە پێوە ئەبم و بەو ئاوە ساردە قاپەکانی ئەو کەسانە ئەشۆم کە بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان هاتوونەتە ئێرە ، ئەکرێ ڕۆژێک منیش بەو شێوەیە بم ؟ ئەمە زۆر نیە بۆ کچێکی حەڤدە ساڵ ؟
هەر لەبەر ئەمەیە کە لەپۆلدا خەوم لێئەکەوێت ،کاتم نیە بۆ پشودانوە یارمەتی شێف دەدەم لە دروستکردنی خواردنەکان
خواردن دروستکردن هونەرە ، هونەرێکی جوان" ئیو چەن پیسە ! چ قە*بەیەک لێرە جگەرە ئەکێشێت ؟ "
گوێم لە کچە ناسکەکانی دەرەوە بوو کە ئەو قسانەیان ئەکرد لە کاتێکدا من لە دەستشۆرکان جگەرەم ئەکێشا ،
ئەمویست بچم و قژیان دەربێنم وەک کچە ساردەکانی ناو فیلمەکان کە زۆر بێمنەت و ئازان و بەتەنیا لە چەند کچێک ئەدات ، بەڵام با واقعیانە بیربکەینەوە ، ئەگەر من بڕۆم لەوانەیە بەتەنیا نەتوانم ڕووبەڕوویان ببمەوە و لەمن بەهێزتر بن ، ئەگەریش ڕووبەڕوویان ببمەوە و لێیان بەم بە دڵنیاییەوە سکویریتیەکە دێت و بە لێدان هەتا بەردەرگای مۆڵەکە ئەمبەن و کارەکەشم لەدەست ئەدەم ، کەواتە بەردەوام ئەبم لە جگەرەکەم و وایدائەنێم هیچم نەبیستووە
پێشتر لە دەرەوە ئەوەم ئەکرد بەڵام سکویریتیەکە منی گرت و ئاگاداری کردمەوە کە ئەمە دوبارە نەبێتەوە ، باشە بێگومان دوبارە نابێتەوە تەنیا لە دەستشۆرکان نەبێت
YOU ARE READING
ئەزمونەکانی ژیانم
Romanceهەموو مرۆڤێک بە ئەزمونە جیاوازەکانی ژیاندا تێئەپەڕێت ، بەڵام ئەو خاڵە جیاوازی دروست ئەکات کە تۆ چۆن کاردانەوەت بۆی ئەبێت و ڕووبەڕووی ئەبیتەوە بەڵام ئەو شتەی کە نابێت هەرگیز لە بیرمان بچێت ، هەر کارێک بەرامبەر هەرکەسێک بکەین بە دڵنیاییەوە ڕۆژێک بەسەر...