Part 4

8 3 0
                                    

   هەموو کێشەیەک هەنگاوێکە بۆ بەرەو پێش چوونت

.
.
.
.

بە خۆم و جانتاکەمەوە چوومە ناو ماڵەکە ، لە ڕاستیدا ئەمە ماڵێکی گەورەیە و وادیارە ژووری زۆری هەبێت

" پورێ "
بە دڵخۆشیەوە وتم و پورم لە ئامێز گرت ، لە ڕاستیدا ماوەیەکی زۆر نیە کە نەمبینیوە بەڵام هەمیشە بیری ئەکەم

" سڵاو کاکە جیمین "
وتم و بە خێرایی چاوم کردەوە سەر پورم نامەوێت هیچ سەرنجێکی بچوکیش بخەمە سەر جیمین ، لە ڕاستیدا پورم بە هیچ شێوەیەک دەربارەی ئەوە نازانێت کە پێشتر جیمین داوای پەیوەندی لە من کردووە ، بەڵام ئایە ئەوە ئەبێتە کێشە ؟ ئەوە لە ڕابردوودا بووە

خاتوو جیۆن بە بزەوە بەرەوڕووم هات و لە ئامێزی گرتم منیش بێ دودڵی لە ئامێزم گرتەوە
" بەخێرهاتی کچەکەم "
بە بزەوە وتی

" زۆر سپاس خاتوو جیۆن "
منیش بە بزەوە وەڵامم دایەوە

" تۆ بڕۆ بۆ ژوورەکەت پشووبدە لەوانەیە ماندووبیت "
خاتوو جیۆن وتی

" لە ڕاستیدا من ... "
نەمتوانی قسەکەم تەواوبکەم

" وەرە با ژوورەکەتت نیشان بەم "
پورم وتی و منیش بە دوایدا ڕۆشتم

بەڵێ وەک پێشبینیم کردبوو ، ئێرە ژووری زۆری تێدایە لە کۆتایدا لەبەردەم یەکێک لە ژوورەکان وەستاین ، زۆربەی لەیەک ئەچن بەڵام بەم مێز و گوڵدانەی نزیک دەرگاکە ئەتوانم ژوورەکەی خۆم بناسمەوە

" ئێرە هەموو شتێکی تێدایە تەنیا جلەکانت ڕێک بخە و تەواو دواتر پشووبدە "
پورم بە میهرەبانیەوە وتی

" ڕاستیەکەی من .... "
نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم چونکە جیمین بانگی پورمی کرد

" من پێویستە بڕۆم "
وتی و بە خێرایی ڕۆشت

وهــ ، نەفرەت ویستم بڵێم من ماندوو نیم ئەمەوێت لەگەڵ ئێوە دابنیشم و لانی کەم هۆکاری هاتنەکەم بۆ ئێرە بزانم
بە بێزاریەوە چوومە ژوورەکە و جلەکانم ڕێک خست ، ئێرە ژوورێکی خۆشە وە هەموو شتێکی تێدایە تەنانەت دەستشۆر و گەرماو و ژووری تایبەت بە خۆگۆڕین ، جوانە وەک ماڵێکی بچووک وایە

چوومە سەر بێدەکە و دڵنیا بووم کە ناتوانم بخەوم بەڵام هێدفۆنەکەم هێنا و کردمە سەر گۆرانیە دڵخوازەکەم پاشان بە
خۆم داپۆشی و بەردەوام بووم لە گوێگرتن لە گۆرانیەکانم
بەم شێوەیە و زیاتر لە نیوکاتژمێرم بەڕێکرد

هێدفۆنەکانم لابرد و هەستم بە ئازاری سەرم ئەکرد بەهۆی بەرزی دەنگی گۆرانیەکان ، باشە ، هەستام و لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆمم کرد ، نایابە هیچ لە کەسێکی خەوتووناچم

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 18 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

ئەزمونەکانی ژیانمWhere stories live. Discover now