Part 3

9 3 0
                                    

هەر بارودۆخێکی ژیانمان ئەکرێت ئەزمونێک بێت
کەوایە بزانە چۆن پیایدا تێپەڕ ئەبیت
.

.

" من واز لە کارەکەم ئەهێنم "
وتم کاتێک لەبەردەم دایک و باوکمدا وەستابووم
ئەمە بێ مانایە ، من هەست بە ماندوویەتی ئەکەم ، منەتی خاوەن کارەکەم و ڕێک نەکەوتن لەگەڵ کارمەندەکاندا ، وە نمرە نزمەکانم ئەمانە هەمووی ماندووکەرن

" کچم وا باشترە خوێندنەکەت بکەیت ، بڕیارێکی ڕاستت داوە "
دایکم وتی

" هەرخۆی پێویست ناکات تۆ کار بکەیت ، من پێداویستەکانت بۆ دابین ئەکەم "
باوکم وتی

ئایە بڕیارە ڕاستەکەم داوە ؟
دڵنیا نیم

- هێی قوتە ، من بێزاربووم ،کاتت هەیە بچینە دەرەوە ؟

ئاهـ خوایە ئەم کوڕە ... تایهۆنگ هەمیشە بەو شێوەیە بووە ، حەزی لە چونە دەرەوەیە ، بەڵام بۆچی هەمیشە من مەگەر هاوڕێی تری نیە ؟

+ ببورە تای ناتوانم

- بۆچی نا ؟

+ پورم هاوسەرگیری ئەکات پێویستە بچمە لای و لە هەنێک کاردا یارمەتی بەم

باشە کارەکانی من چیە ؟ لەوانەیە تەنیا کۆکردنەوەی کەل و پەلەکانی یاخود جلوبەرگەکانی ، یانیش نوێکردنەوەی بۆیاخەکەی قژی ، پورم هەمیشە حەزی لەوە بووە کە ڕەنگی قژی بگۆڕێت ، باشە ئەزانم کاتێک ئەڵێم پور کەسێکی بەتەمەنت بە مێکشدا دێت ، بەڵام نا پوری من کچێکی وردیلە و ناسکە وە باڵایەکی بچوکی هەیە تەنانەت لە چاو کاکە جیمین بە قەبارە زۆر بچوکترە کە وای کردووە کاکە جیمین گەورەتر دەربکەوێت لەتەمنیشدا ، باشە ئەگەر جیمین هاوڕێی من بوایە پێویستی بە کاک نە ئەکرد بەڵام ئێستا جیاوازە ، یانیش بڵێم پورم لەوانەیە هەست بە غیرە بکات

جانتا گەورەکەم پێچایەوە ، ڕاستە لەوانەیە تەنیا چەند ڕۆژێک لەوێ بم چونکە قوتابخانەم هەیە بەڵام پێویستیەکانم زۆرن

کوک کوک کوک

نەفرەت بۆچی ئەمە لە مێشکمدایە ؟ چی هەڵە هەیە ؟
بەڕاستی نامەوێت توشی بم
هێی کچ لەسەرخۆبە ئەو تۆی هەر لەبیرنیە بۆیە شتەکە لە خۆت گران مەکە وە ئاسایی ڕەفتار بکە

تێپەڕینی کات ـــــــ

بەڵێهـ ، ئەگەر بڵێم من کەسێکی دۆڕاوم بۆ ئەمساڵ درۆ نابێت ، بۆچی ؟
من وازم لە کارەکەم هێنا ، باشتر بڵێم لەدەستمدا
وە ئەمساڵ لە خوێندنەکەمدا سەرکەوتوو نەبووم

ئەزمونەکانی ژیانمWhere stories live. Discover now