9 - WHO'S CHOOSEN ?....

88 20 5
                                    

RYUNA'S POV 

ئای خوایە ئەنجامەکان ڕائەگەیەنن چیبکەم گەر دەرنەچووم ؟! 

هیچ نیە ڕیونا نابێت دوودڵ بیت ئاسایی بێت بەلاتەوە 

ئەوە جۆنیش هات وە لەگەڵ پێشکەشکارێکی تر 

جۆن : سڵاو بینەرانی ئازیز من جۆنم 

پێشکەشکار : سڵاو بینەری خۆشەویست من ناریم 

جۆن : ئێمە براوەی پێشبڕکێی "کێ دەبێتە ئەندامی پێنجەمی بلاکپینک " ڕادەگەینین 

ناری : وە بۆ زانینتان هیچ یەکێک لە ئەندامانی بلاکپینک نازانن براوەکان کێن !

جۆن : چونکە بەڕێوبەری کۆمپانیای وای جی براوەکانی هەڵبژاردووە 

ناری : ئێستاش بڕاوەکان ڕادەگەیەنین ....

هەموویان چەپڵەیان لێدا 

END RYUNA'S POV 

NO ONE'S POV 

هەموو لایەک زۆر دوودڵ و شڵەژاو بوون 

جۆن : براوەی یەکەم .......

ناری : لیم سوونگ ئین 

هەموویان چەپڵەیان لێدا بەڵام لە هەمان کاتدا دەترسان 

خۆت بخە جێی ئەوان کە چانسێکیان لێ کەمبوویەوە لەوەی ببنە براوە ترس و دڵەڕاوکێ دەستی بەسەر هەموویاندا گرتبوو 

ناری : براوەی دووەم ..... 

جۆن : جونگ لیندا 

هەموویان چەپڵەیان لێدا و ڕیونا زۆر دڵخۆش بوو بە دەرچوونی لیندا 

بەڵام دووبارە ترسێکی ئێجگار زۆر باڵی بەسەریاندا کێشا 

بەڵام ڕیونا هەوڵی دا کە بە بەهێزی بمێنێتەوە و گەشبین بێت 

جۆن : براوەی سێیەم ....

جۆن و ناری : کانگ جی ئا 

ڕیونا بە تەواوی تێکشکا و زۆر بێتاقەت بوو بیری لە شتێک کردەوە کە بە سارانگ و سینای بڵێ کە هیچ وشەیەک نەیدەتوانی هەستی ڕیونا دەربخات و بتوانێت وەسفی بکات وە لەم بیرکردنەوانەدا ڕیونا هەردوو دەستی خستە سەر دەموچاوی و سەری داخست و دەگریا وە بەدەم خۆیەوە قسەی لەگەڵ خۆیدا دەکرد بە دەنگێک کە تەنها خۆی گوێی لێ بوو 

ڕیونا : سارانگ هەموو هیوای خۆی لە من دانا و بڕوای بە من بوو منیش تێکم شکاند ... من هیچ شتێک نیم جگە لە شەرمەزاری ....

「CAN I BECOME AN IDOL ?」[FINISHED/تــەواوبــووە]Where stories live. Discover now