15 - CATCHING HIM ....

100 17 23
                                    

NO ONE'S POV 

 کە دەستی بۆ پیاوەکە ڕاکێشا پیاوەکە ڕای کرد

سینا : ئای خوایە من بە هیچ جۆرێ بیری ساسانگم نەبوو

دەستی بە سەریەوە گرت 

سارانگ ڕۆشت بۆ لای ئەو کەسەی کە ئاشکرای کرد ساسانگ لەناویاندایە 

سارانگ : سڵاو بەڕێزم 

کەسەکە : سڵاو لە تۆش خاتوون

سارانگ : من سارانگم 

کەسەکە : منیش سیۆجون .. خۆشحاڵبووم

سارانگ : منیش بەڵام ئەو کەسەی کە ئێستا ڕای کرد و تۆ وتت ساسانگە چۆن زانیت؟

سیۆجون : من لە دەرەوە قسەم دەکرد کە لەناکاو ئەو پیاوە کە ویستی بێتە ژوورەوە خۆی بە مندا کێشا منیش کە بینیم بیرم کەوتەوە کە جارێکیان ئەم پیاوەم بینی لە بینینی گروپێک ئایدۆڵ ناتوانم بیرم بێتەوە چ گروپێک بوو بەڵام ئەو کرایە دەرەوە بەوهۆیەی کە ساسانگ بوو 

سارانگ : کەواتە بەم جۆرە .. سوپاست دەکەم

سیۆجون : شایەنی نیە 

سارانگ ڕووی کردە دواوە و ترسا چونکە لە پڕ سینا و ڕیونای بینی 

سارانگ : ئاا .. ئای خوایە گەمژەینە 

هاوارێکی کەمی کرد 

سینا و ڕیونا هیچیان نەوت

سارانگ : چەندێک دەبێت لێرە وەستاون ؟

ڕیونا : لەو کاتەوە کە وتت من سارانگم .. 

سینا : بەڵێ

سارانگ : جا ئەبێت ئەوەنە بێدەنگ بن ..

سینا و ڕیونا سەریان بە مانای بەڵێ جوڵاند 

سارانگ : بەخوا ئێوە پسپۆڕیتان هەیە لە ترساندنی کەسێک و بێدەنگ بوون .. بەهەرحاڵ خۆ بیستان سیۆجون چی وت 

سینا : بە دڵنیایەوە 

ڕیونا : بەڵام ئەو ساسانگە ڕای کرد و خۆی لەناو خەڵکەکە ون کرد ..

سینا : چی ئەگەر بێت بۆ ئێمە ..

سارانگ : گەمژەینە جارێ وێنەکانیش بڵاو نەبونەتەوە ئێمە ئەمڕۆ بە فەرمی لای گروپ و کۆمپانیاکانی تر بووین بە ئایدۆڵ بەڵام بەیانی بەفەرمی لای هەموو جیهان ئێمە ئایدۆڵین 

「CAN I BECOME AN IDOL ?」[FINISHED/تــەواوبــووە]Where stories live. Discover now