18 - GOING ON VACATION ✈🛳🏞....

113 21 495
                                    

NO ONE'S POV

لای بلاکپینک

جێنی : ڕیونا نازانیت تیشێرتە پەمەیەکەم کوا ؟

ڕیونا : من بەچیا بزانم؟

جیسوو : ئێمە خەریکین خۆمان ئامادە ئەکەین کەچی تۆش هەر بەدوای ئەو تیشێرتە ئەگەڕێیت 

جێنی : ئەبێ هەر بیدۆزمەوە

لیسا : جیسوو ئونی ئەوە جانتاکان ئەبەمە لای دەرگاکە

جیسوو : ئاهـ دەستخۆش لیسا

بە خەندەوە

ڕیونا : من ئامادەم ... ئەچم جانتاکەم ئەبەمە لای جانتاکانی تر .. ئێوە بۆ تەواو نەبوون؟

بە ڕوخۆشی و دواتر ڕۆشتە لای لیسا

جێنی : ئەو کچە ئینێرجی زۆری هەیە

بە پێکەنینەوە

جیسوو : دەیەوێت زوو خوشک و هاوڕێکەی ببینێ ... بە پەرۆشە

دواتر تەواو بوون و چوونە ناو ئۆتۆمبێلی تایبەتیان و بەڕێ کەوتن

لای بی تی ئێس

نامجون : یونگی خێرا بکە

جین : ئەو و خێرا کردن ؟ لەگەڵ یەک ناگونجێ

سارانگ : بەزۆریش لە جێگا هێنامە دەرەوە خۆ هەر خەبەری نەبویەوە

نامجون : ڤی بڕۆ بزانە چی ئەکا 

تایهۆنگ : بۆ من ..

بە بۆڵەوە

تایهۆنگ ڕۆشت تا بگەڕێ و بینی خەریکی قژیەتی

تایهۆنگ : ئەوە نامجون بانگت ئەکا بۆ جوابی نایەیتەوە ؟

یونگی : هم ؟ بانگی کردم ؟

تایهۆنگ : نچ تۆی بانگ نەکرد بۆخۆت بخەوە

یونگی : ئەگەر بیانهێشتایە

سارانگ : من حازرم .. ئەوە تەنها شوگا ماوە ئەی جیمین لەکوێیە ؟

جۆنگکووک : ڕۆشتە دەرەوە

سارانگ : ئێ باشە با ئێمە بڕۆین .. هەندێ کەسیش با بۆ خۆیان بخەون

ڕستەی کۆتایی بەهاوارەوە وت

یونگی : ئێهـ ئەوە هاتم

「CAN I BECOME AN IDOL ?」[FINISHED/تــەواوبــووە]Where stories live. Discover now