12 - THE PARTY💃🏻✨💚 ...

95 20 14
                                    

دوای ساڵێک 

NO ONE'S POV 

لەم ساڵەدا هیچ شتێکی جیاواز ڕووی نەدا 

هەموو شتێک ئاسایی بوو بەڵام ...

ساڵێک زۆر زوو ڕۆشت بۆ ئەوان ....

بەڵام بێئاگا بوون لەوەی ...

سارانگ هەڵسا و کاتژمێرەکەی کوژاندەوە کە کاتژمێر چوار بوو 

هاتە خوارەوە بە پەیژەکان و قاوەیەکی ئامادە کرد و خواردیەوە 

سارانگ : ئای ئێستا ئەو دووانەی تر خەویان زۆر قورسە .. خۆ قوتابخانە نییە تا بڵێن قەینا با تۆزێ درەنگ بکەوین 

ئاهێکی هەڵکێشا و قاوەکەی دەستی دانا 

سارانگ چوو بۆ ژوورەکەی ڕیونا 

سارانگ : هەڵسااااا

بە هاوارەوە 

سارانگ کەمێک بیری کردەوە و لە دڵی خۆیدا هەستی کرد لە ئەوەی لە مێشکیەتی سەر دەگرێت 

سارانگ : ڕیونا هەڵسە دوا دەکەوی بۆ خولی کاراتیەکەت .. (بە کوردی)

بەدەنگێکی نەرم 

ڕیونا : ئایی ئۆما بۆ زووتر هەڵت نەساندم 

یەکسەر هەستایەوە و ئەم قسەیەی بە پەلە کرد 

سارانگ : گەمژە هەناسە بە ئێمە لە کۆریاین تۆ وازت لە خولەکەت هێناوە .. 

ڕیونا : ئاهـ وایە بەڵام هێشتا بیرم ماوە و شتێک ..

سارانگ : چی ؟

ڕیونا : دواتر لە خوارەوە باسی دەکەم 

سارانگ : باشە من دەچم سینا هەڵدەستێنم 

سارانگ لە ژوورەکەی ڕیونا هاتە دەرەوە 

دەرگاکەی ژوورەکەی سینای کردەوە 

سارانگ : هەڵسااا 

بە هاوارەوە 

سینا یەک ئینجیش نەجوڵا 

سارانگ : کورە مارمێلۆق هەڵسە 

بە هاوارەوە 

سارانگ : خۆم ئێستا چارەت ئەکەم 

لە ژێر لێوەوە 

「CAN I BECOME AN IDOL ?」[FINISHED/تــەواوبــووە]Where stories live. Discover now