11 - AFTER PRACTICE ....

92 17 6
                                    

⭐VOTE BEFORE READING⭐

RYUNA'S POV 

لەگەڵ سو ئادا دەستمان کرد بە ڕاهێنان 

تۆزێک قورس بوو بەڵام ئەو وتی کە بە ئاسانەکان دەست پێ دەکات ...

بەڕاستی ڕاهێنەرێکی باشە 

هیچیش لێم توڕە نابێت یان هیچ زۆرم لێناکات 

END RYUNA'S POV 

NO ONE'S POV

سو ئا و ڕیونا خەریکی ڕاهێنان بوون تاوەکو ئێوارە 

سو ئا : باشە ئێستا تەواو بووین 

ڕیونا : سوپاست دەکەم 

چەمامەوە بە مانای ڕێز

سو ئا : شایەنی نییە تۆش ئەمڕۆ زۆر ماندوو بوویت .. باشە وەرە دەچین نانی ئێوارە دەخۆین ..

ڕیونا : باشە وە ...

نەیهێشت قسەکەی تەواو بکات

سو ئا : وە لەسەر خۆشم دەبێت..

ڕیونا : نەخێر ژەمی نیوەڕۆ لەسەر تۆ بوو

سو ئا : وەکو دیاریەک لەلایەن منەوە وەری بگرە 

ڕیونا : بەڵام ...

سو ئا : دەیی ... 

ڕیونا : نەخێر ...

سو ئا : ئەگینا ئەتبەم و بەزۆر نانەکەت دەرخوارد دەدەم ..

ڕیونا : توخوا؟ ئادەی بزانم چۆن ..

سو ئا : ئاوا...

سو ئا ڕیونای هەڵگرت و ویستی بیباتە دەرەوە

ڕیونا : باشە باشە ... دامگرە 

سو ئا : دەی..

ڕیونا : بەجدی من لەگەڵ تۆ پێم ناکرێ

سو ئا : ئەرەوەڵا .. ئیتر ئاوایە حەیاتم 

ڕیونا و سو ئا پێکەوە ڕۆشتن بۆ خواردنی نانی ئێوارە 

دوای نان خواردن بڕیاریان دا کە بەردەوام بن 

تێپەڕاندنی کات 

11 : 01 PM

ڕیونا لەبەردەم کۆمپانیاکەیە و بەڕێوەیە بۆ ماڵەوە 

لە ڕێگادا شیرینی خانەیەکی بینی 

「CAN I BECOME AN IDOL ?」[FINISHED/تــەواوبــووە]Where stories live. Discover now