ᴴⁱˢ ᵉʸᵉˢ 2╼🔥

948 127 46
                                    


هەمیشە سەیری هاوڕێکانی قوتابخانەم ئەکرد چەندە ژیانێکی بێ وێنە و خۆشیان هەیە وە بێ کێشە ئەژین بەڵام من هەر کاتیش بچوومایەتەوە بۆ ماڵەوە دایکێکم نەبووە لە باوەشم بگرێت باوکم لە دوای دایکم هەمیشە وێرانە و ژیانی سەراوژێر بووە
ئەی کێ نازی من هەڵبگرێ؟
ئێستاش کەوتوومەتە ناو ئەم کۆشکە پڕ لە ڕەشیە

قاچەکانم لەگەڵم نەئەهاتن ئەیان وت جۆنکووک مەکە
بەڵام ئەتوانم فەرمانیان ڕەت بکەمەوە؟
من تەنها خزمەتکارێکم لەمەودوا

تای:
زووبە
«وتی کاتێک ڕێک جۆنکووک لە بەردەمی وەستا بوو»

جۆنکووک دەستەکانی ئەلەرزین ئەمە بە ڕوونی دیار بوو
دەستی برد بۆ بۆینباخەکەی ملی تای و شلی کردەوە وە لایبرد
دواتر یەکەم قۆپچەی کردەوە ...دووەم..سێیەم
بەڵام فرمێسک پێش چاوەکانی تەڵخ کرد وە تای ئەمەی بینی و دەستی برد بۆ چەناگەی جۆنکووک و سەری بەرز کردەوە

تای:
بۆچی ئەگری؟!
ئاهــــــ بە نەفرەت بیت ڕقم لە مناڵی گرینۆکە
چی بووە ئێستا؟!

جۆنکووک:
ئەمەوێت..بڕۆمە ماڵەوە

تای:
ئیتر ئێرە شوێنی تۆیە وەک باوکم وتی باشترە گوێڕایەڵ بیت بۆ خۆت باشترە
بەردەوام بە  نەبینم بگری

جۆنکووک کۆتا قۆپچەی کردەوە و کراسەکەی لەبەر تای دانا بەڵام شۆک بوو ئەو جەستەی زۆر جوانە پێستێکی برۆنزی و نەرم دیارە
تای:
بێنە خۆم ئەیکەم بۆ ئەونە هێواشی!
تای یەکسەر دەستی برد بۆ کابۆ ڕەشەکەی و جۆنکووک چاوە ڕەشەکانی بە خراپی کرانەوە و یەکسەر دایخست و ڕووی لەلایەکی تر کرد

تای وەک بڵێی زۆر لای ئاساییە
تای:
چیە بۆچی ڕووت وەرگێڕا تۆ تەنها مناڵی بۆیە کێشە نابێت
لەپێش چاوت خۆم بگۆڕم

تای پاڵکەوتوو و دەنگی کرد
تای:
سەرم بشێلە تا خەوم لێ ئەکەوێ
دووبارەی نەکەمەوە"

جۆنکووک دەستی خستە سەر سەری تای و دەستی بە نەرمی ئەجوڵاند

تای:
هەرگیز بووە هەست بە جیاوازی مەخلوقێک بکەی کە خۆشت نازانی ئەبێت مرۆڤ بێت یان فریشتە؟ دەستەکانی نەفرەتیانە نەرمن چاوەکانم داخستووە و بە نەرمی یاری پێ ئەکات لەسەر سەرم تەنها ویستم ڕای بێنم لەسەر کارەکان بەڵام بەڕاستی هەست بە ئاسودەیی ئەکەم باشە هەمووی بە لایەک
چۆن مناڵێک هێندە بۆنی خۆشە؟!
ئەو هیچ بۆنێک بەکار ناهێنێت بەڵام بۆچی ئەتوانم لە نزیکمەوە بۆنی بکەم؟
تای پێویستە بێیتەوە سەر خۆت ئەگینا کۆتای باش نابێت

𝙼𝚢 𝚜𝚎𝚛𝚟𝚊𝚗𝚝ـــ⊹✔︎Where stories live. Discover now