ئەم دونیایە زۆر هیچە
لەوە هیچتر ئەبێت کاتێک بێ بەشی لە باوەشی
دڵبەرەکەت🌘~تای:
مامە مەبەستت چیە؟؟پیاوە پیرەکە:
ئەو جۆنکووکەی تۆ باسی ئەکەی
لێرە بە جاکسن ناسراوە
ماوەیەک پێش ئێستا خانویەکی لێرە گرت
هەندێک جار دێتە لام و هێلکەم لێ ئەکڕێت
من مریشکی زۆرم هەیە
وەک کوڕی خۆم خۆشمویست و کاتە بەتاڵەکان ئەهاتە لام
چەندین جار لەکاری باخچەکە و خواردن دروستکردن یارمەتی داوم
ڕاستە لە هۆڵێکی لەشجوانیە لێرە
هەمیشە قسەی بۆم ئەکرد و ئەیوت مامە حەز ئەکەم بەهێزبم
کاتێک لێم ئەپرسی بۆچی وەڵامی نەئەدامەوە بەڵام لە چاوەکانی خەمێکم ئەبینی
کەواتە دیارە ئەویش حەزی کردووە وەک تۆبێت؟هەستم بە تەزوویەکی تیژ ئەکرد لەناو دڵمدا
لەگەڵ قسەکانی ئازارێکم بۆ هات
ئایا ئەمە ئازاری ویژدانە؟تای:
مامە من بەرە ماڵەکەی توخوا
من ماوەی دوو مانگە وەک شێتێک واملەو کاتەی تای ئەو قسەیەی کرد کەسێک لە دەرگای دا
هەردووکیان سەیری یەکیان کرد و پیرە پیاوەکە دەنگی کردپیاوە پیرەکە:
لەوانەیە جۆنکووک بێت
خۆت بشارەوە بڕۆ ئەو ژورەوە وە مەیە دەرەوەتای هەستا بەرە و ژورەکە دونیا تاریکی کردبوو
پیاوە پیرەکە دەرگای کردەوە وەک پێشبینی کرد ئەوە جۆنکووک بووجۆنکووک:
مامە گیان سڵاو
ئەم سوپەم ئامادەکردبوو بەتەنها بێتاقەت بووم
ئایا ئەتوانم لەگەڵ تۆ نان بخۆم؟پیاوە پیرەکە ویستی وەڵامی بداتەوە بەڵام
تای لەپشتی پیاوە پیرەکە دەرکەوت
بە چاوە تیژەکانی سەیری جۆنکووکی کرد
جۆنکووک شۆک بوو کاتێک تای بینی
چاوە ڕەشەکانی پڕ بوون
قاپە سوپەکەی لێ کەوت و ڕووی وەرگێڕا و
دەستی کرد بە ڕاکردنتای بەدوایا ڕای کرد
تای:
جۆنکووک؟!!!
جۆنکووک بوەستە تکایە!!!
با قسەبکەین وامەکەجۆنکووک بەردەوام بوو لە ڕاکردن
ئەوەی سەیر بوو لای تای جۆنکووک هەر بەڕاستی بەهێزبووە
وە ماوەیەکی باش ئەتوانێ ڕاکاجۆنکووک گەیشتە لای ماڵەکەی دەرگاکەی بە خێرای کردەوە
رۆشتە ژورەوە و ویستی دایبخا
بەڵام تای قاچی خستە بەر دەرگاکە و بە هیزەوە پاڵی پێوەنا
جۆنکووک کەوتە زەویەکە
تای بەرە و لای چوو دەستی برد هەڵی سێنێتەوە
جۆنکووک بەخراپی دەستی لابرد و هەستایەوە بەرە و دواوە ئەڕۆشت
YOU ARE READING
𝙼𝚢 𝚜𝚎𝚛𝚟𝚊𝚗𝚝ـــ⊹✔︎
Adventureکەسە فریشتەکان هەمیشە وەک فریشتە نامێنەوە بەهێزەکان چۆک دائەدەن دڵێکی وەک بەرد بەرامبەر ئەشق ئەتوێتەوە ئەمەیە هێزی خۆشەویستی؟! ڕێگەم بدە بڕۆم سوێند ئەخۆم کاتێک گەورە بووم من قەرەبووی زیانەکانی باوکم ئەکەمەوە پێویستم بە ڕۆحتە سامان و شکۆمان بە نەفرە...