ᶜᵒⁿᵗʳᵃˢᵗ⚡︎9🔥

821 110 146
                                    

لەم دونیا ڕەشە شوومە جگە لە خەیاڵ کوێ شک ئەبەم
🪐🌃

تای:
داپیرە؟؟!

داپیرە لەلی:
ئازیزەکەم چۆنی؟؟
خۆ تێکم نەدا؟

تای:
نا نا داپیرە گەر تۆ نەبویتایە خودا ئەیزانی چی ڕووی ئەدا

لەلی:
چەند بیانهێڵمەوە کوڕە سەرسەری خوا ئەزانێت چیت کردووە

تای:
داپیرە تۆ ئەمڕۆش بیانهێڵەوە

لەلی:
تەواو دایئەخەم نەوە پیرەکەم

تای:
دە کوا پیرم
وای وت و داپیرەی پەیوەندیەکەی داخست

مۆبایلەکەم دانایەوە و سەیری جۆنکووکم کرد و بزەیەکم کرد
چەندە جوان خەوتووە
ئەکرێت مرۆڤێک لەم کاتەش هێندە دڵبەر بێت؟!
چوومەوە سەر جێگاکە
ڕێک بەرامبەر ڕوخساری بووم
دەستم ئەدا لە برژانگەکانی
لەناکاو شتێک بە مێشکم هات و کردم چونکا ئەمزانی بەخەبەر بێت ناتوانم بیکەم
لێوەکانیم لێک جیاکردەوە و سەیری دانەکانیم کرد
ئایییش بۆچی ڕێک وەک کەروێشکێکە
ئایشششش"

وابزانم بە بەرزی وام وت کەمێک خۆی جوڵاند و چاوەکانی کردەوە
بە خەواڵووی سەیری کردم

چەند نوزەیەکی بچکۆلانەی کرد کە هیچ بۆ دڵم باش نەبوو
هەستایەوە و چاوەکانی ئەخوراند
منیش هەستامەوە و بەرامبەری دانیشتم

تای:
بەیانی باش،تۆ باشیت؟؟!
سەرمات نیە بۆن خۆشەکەم؟!

هیچی نەوت وەک بڵێی لە حاڵەتی بێ ئاگایی بێت پاڵکەوتەوە و چاوەکانی داخست بالیفەکەم پێدادا

تای:
جۆنکووکی؟ ئایا هێشتا خەوت دێت؟

دەنگی نەبوو کەمێک ترسام بۆچی قسە ناکات!
جوان دامپۆشی و نزیکی بوومەوە و ماچێکم لەناو پرچەکانی جێ هێشت
هەستام و چوومە گەرماو دواتر بەرە و هۆڵە گەورەکەی کۆشک هەنگاوم نا
مارڤیم بینی لەسەر سۆفەکان
پێ ئەکەنێت و قسە ئەکا

مارڤی:
هیچ کەس لە کۆشک نیە ئیتر من خانمی ئێرەم
«بە قاقاوە وتی قومی لە شەربەتەکەی دەستی ئەدا»

تای:
واو ئەمە لە کەیەوە خاتوو مارڤی؟

بەپەلە هەستایەوە و شڵەژا و شەربەتەکەی بەخۆیدا ڕژان

مارڤی:
گ...گەورەم..

بە بێزەوە سەیرم کرد و لەو کاتە خاتوو هێڵ دەرکەوت و سڵاوی لێ کردم ئەو پێچەوانەی مارڤیە تەواو بێ کەم و کوڕیە ئەبینم کە چۆن گرنگی بە جۆنکوکیش ئەدات

𝙼𝚢 𝚜𝚎𝚛𝚟𝚊𝚗𝚝ـــ⊹✔︎Where stories live. Discover now