ᶠᵒʳᵍⁱᵛᵉ!20🔥

768 111 167
                                    

کەسە بەهێزەکان چۆک دائەدەن^•

هەمووان سەرنجیان خستە سەر کامێراکەی دەستی داپیرە لەلی تا بزانن چی تیا هەیە

ناو دیمەنی تۆمارەکە

تای:
باوکە باوکە توخوا ئازاری هەیە

کیم:
بڵێ میهرەبان نابم و وەک باوکم ئەبم

تای:
وائەبم...باوکە ئازاری هەیە تکایە

«کیم خەریکە لای کەمەری تای هەرزەکار ئەسوتێنێت و ئازاری ئەدا هۆکارەکەشی کیم ئەیەوێ تای فێری ڕق بێت و وەک باوکی دەربچێت گەر لە پاڕتەکانی تر بیرتان بێت باسی برینی لای کەمەری تای کراوە»

لە تۆمارەکە گریانی تای دیارە و بزە شەیتانیەکانی کیم"

تۆمارێکی تر
زۆر لێکردنی تایە بۆ فێربوونی شەڕ و توندوتیژی لەلایەن کیمەوە

تۆمارێکی تر کوشتنی چەند کەسێکی بێ تاوانە

وە دزینی زێڕەکانی داپیرە لەلی لەلایەن کیمەوە

هەمووان شۆک بووبوون تای فرمێسکەکانی لەگەڵ تۆمارەکە ئەهاتە خوارەوە هەرزەکاری خۆی بیرکەوتەوە کە باوکی چۆن بووە لەگەڵی

خ/کیم تاسابوو بەرە و کیم چوو زلەیەکی لێدا

خ/کیم:
تۆ شەیتانیی..شەیتانن!!!!!

لەلی:
هەموو ئەو کاتانەی ئازاری کوڕەکەتت داوە
ئاگاداری بووم و هانای بۆ من ئەهێنا
فێربوو بوو کە لە شتێک ترسا پێم بڵێت:
«داپیرە مەترسی ...مەترسی»

وات ئەزانی ئێمە ئاگادارنین؟
هەمووانت کرد بە کۆیلە کوڕەکەی خاتوو هێڵ تۆ کوشتت

خاتوو هێڵ بە چاوی پڕەوە دەنگی کرد:
وە سەرەڕای ئەوەی کوشتت بەزۆر بێدەنگت کردم"

تای:
هەموو ژیانم ترسام و بەقسەم کردی"

خ/کیم:
بەوانەش نەوەستای منت فێری ڕەفتارەکانی خۆت کرد
هەم دایکی جۆنکووک هەم باوکیت کوشت
جۆنکووکت هێنا و سزات دا
تەنانەت ئێستا بێز لە خۆم ئەکەمەوە کە وەک تۆ ڕەفتارم ئەکرد

تای:
تۆ ئەزانی جۆنکووک ئەو سێ ساڵەی چۆن تێپەڕاند؟
هێشتا کاتێک مارڤی دەستی لێدا وتت خۆی حەزی کردووە؟
باوکە تۆ ژیانی هەموومانت لەناو برد
تۆ کە ڕاکە ڕاکەتە لەپێنا و ژیانێک کە کۆتایی نزیکە
چنگت بەم ژیانەوە گرتووە و بە ئێمەشەوە
لەپێناو چی؟

𝙼𝚢 𝚜𝚎𝚛𝚟𝚊𝚗𝚝ـــ⊹✔︎Where stories live. Discover now