ئاخر ئێمە هەمیشە لەو مرۆڤانە بووین
بێ خەتا بووین بەڵام هەر تاوانبار بووین
بە ئارامی دەست بکە بە خوێندنەوە شیرینم🗝️تای:
کاتێک بێدەنگ بووم واتا نامەوێت
ئەونە مەڵێ سەرمت خستدەستم لە کەمەری توندتر ئەکرد
ترسم لە چاوە ڕەشەکانی ئەبینیجۆنکووک:
ب..بەڵام تۆ زۆر ئەخۆیتەوە هیۆنگ
تە..تەنها ویستم....تای:
تەنها ویستت چی؟!
خواردنەوەکان نەتوانن باشم بکەن تۆ ئەتوانی؟!چاوەکانی پڕ بوون سەری داخست
جۆنکووک:
هیۆنگ من من خەمی تۆمەتای:
خەمی منت نەبێ
دووبارەی نەکەمەوە"کەمەریم بەردا و ڕۆشتمەوە سەر سۆفەکە
کاتژمێر10:00 شەو
تای خەوی لێ کەوتبوو هەر بەو جۆرە بێ جلی سەرەوە
وە شوشەی خواردنەوەکەی لەدەست بوو
جۆنکووک ڕۆشتە لای و بە هێواشی شوشەکەی لەدەستی ساند و لەسەر مێزەکە داینا بلوسێکی هێنا زۆر بە هێواشی لەبەری تای کرد
تای لە خەوێکی قوڵ بوو هەناسە گەرم و قوڵەکانی شایەدی ماندووی ئەو بوون جۆنکووک خۆزگەی ئەخواست باوەشی بکات و بیباتە جێیەکەی
بەڵام ناتوانێ وە ئەترسێ هیۆنگەکەی بەخەبەر بێت
بالیفێکی هێنا و لەجەستەی ئاڵاند
خۆشی باوەشی لە تای دا و دەستی بردە ژێر بلوسەکەیبەیانی بوو دوای شەوێکی باراناوی تای کاتێک هەستا زانی دوێنێ شەو خەوی لێ کەوتووە هێواش جۆنکووکی لادا و بالیفەکەی پێدادا و گەرماوی کرد دواتر ڕۆشتە کۆمپانیا کە ئێستا لەبری باوکی تای بەڕێوەی ئەبا
تەواوی ئەم ڕۆژانە لایەنی دەروونی تای زۆر خراپە
ئەچێتە لای پزیشک تا کەمێک باشتر بێت
بەڵام سودی نیە
ئەمڕۆشی بەڕێکرد و پێش ئەوەی بڕواتە ماڵەوە
لە ڕێگا خواردنەوەی کڕی وە لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەستی کرد بە خواردنەوە
YOU ARE READING
𝙼𝚢 𝚜𝚎𝚛𝚟𝚊𝚗𝚝ـــ⊹✔︎
Adventureکەسە فریشتەکان هەمیشە وەک فریشتە نامێنەوە بەهێزەکان چۆک دائەدەن دڵێکی وەک بەرد بەرامبەر ئەشق ئەتوێتەوە ئەمەیە هێزی خۆشەویستی؟! ڕێگەم بدە بڕۆم سوێند ئەخۆم کاتێک گەورە بووم من قەرەبووی زیانەکانی باوکم ئەکەمەوە پێویستم بە ڕۆحتە سامان و شکۆمان بە نەفرە...