دیـداری دووبارە

135 28 6
                                    

3>بـەهیـوای چێژ بینیـن













٢٠ی ئەیـلولی ١٨٥٣
ڕۆمـا
(سـەرنجـی نووسەر)

بە پەنـجـە سپیـە بچووکەڪانی ڪە پەڕەی گـوڵ بەرهەمهێـنەریەتی  بەشێـڪی بچـووڪی درێسـە ئاوریـشمەڪەی ڪە ڕواڵەتی خانمێـڪی خانەدانـی پێ بەخشیـبوو گرت تـاوەڪو ڕێ لە ڕۆیشـتنـی نەگرێـت و لەگەڵ هەر هەنگـاوێڪی ڪە تـەواوی نازی پێ بەخشیـبوو ئەشـق بخـاتە دڵـی پیـاوە بێـچارەڪانی ڕۆمـا، بێـگومـان بەو خانمـە شۆخـوشەنـگەی شارۆچڪە بچـووڪەڪە ناسـراوە ڪە هەر جوڵەیـەڪی پڕ لە نەرم نیـانی و سـۆزە وەلێ خـۆی باش ئـاگادارە

خـەریڪی پشـڪنینی چـەنـد سێـوێڪی سوور بوو، ئـەو خـانمە تەنـها بەهرەمـەنـد نیـیە بەڵکـو زیـرەڪیشە
بەڕێـوبردنی ژیـانی بۆ خۆی مایـەوە دوای مردنی پوورە ئازیـزە نەخۆشـەڪەی ڪە تـا ئێسـتاش بریـنێڪی قوڵی ساڕێژ نەڪراوی لە دڵیـدا بەجێـهێشـتووە

چـەنـد دانـە سێـوێڪی بە دەستـە نەرمـەڪانی هەڵگـرت بۆ گـواستـنەوە ، بەڵـام بەرڪەوتنێـڪ دەستـە سپیـەڪانی لە هەڵگـرتنی سێـوەڪان وەستـاند و سێـوە سوورەڪان لەسەر زەوی مانـەوە
بێـگومان ئەو سێـوەڪان هەڵناگرێـتەوە، ئاخـر خۆ بیرڪردنەوەڪانی ڕێگە بەم خانمـە بەنـازە نادات پشـتی بۆ زەوی بچەمێـنێـتەوە

"ئـەی کوڕی بێـگانـە، ئەوە دووبارە تۆیت؟"
"خۆشـحاڵـم بە دیـدارت خاتـوونی شۆخـوشەنگ"
وتـی دوای ئـەوەی سێـوەڪانی لەسـەر زەویـەڪە هەڵـگرتەوە
"تـۆ زۆر هەڵەشـەیت، لەوانـەیە لەبری سێـوەڪان جەسـتەی بەنـرخمت نزیـڪی زەوی بکردبایـە"
وشـەڪانی دەربڕی ڪاتێڪ بە دەستـەڪانی سێـوە بچـووڪەڪانی لە دەستـە گـەورەو ساردەڪانی ئەوەی بەردەمی دەردەهێـنا ، دەرهێـنانی سێـوەڪانی بەس بوو بەرڪەوتنی دەسـتـە ناسـڪەڪانی لە دەستـە ساردەڪەی ، و ئەمەش مەسـت کردنی ئەوەی بەرامبـەری ئاسان تر کردبوو
"بێـگومـان وانابـم گەر بمزانیـبایە خاتـوونێڪی بچووک لێرە خەریڪی کڕینی سێوە"
وەرگرتنی سێـوەڪانی تەواو کرد و سەیری چاوە کاڵـەڪانی ئەوەی بەرامبـەری ڪرد ، و بێگـومان وەک هەمیشـە زەردەخـەنە نەرمەڪەیی پێشـڪەش کرد
"تۆ بێـگانەیـەڪی زۆر ناسـراو دیاریت"
"ڕات چۆنـە دەربـارەی نەهێشتـنی بێـگانـەیی؟"
"دەی خـۆ گەر کوڕێـڪی چاو کاڵی قژ ڕەشی وەک تۆ پێشنیارێکی وا بکات چ دروستکراوێک بەرگەی ڕەتـکردنەوەی ئەگرێ؟"

||سەمـای قەدەغەکراو|| ✔️Where stories live. Discover now