ئـیشق

89 16 16
                                    

تۆ ئـاڵودەکەریـت ..
وەک خواردنـەوەیەک کە تامـی تاڵـە ، بەڵـام بەردەوامـ ئەبم لەسەر خواردنـەوەی ..







٣٠ی ئەیـلولی ١٩٥٨"
"ڕۆمـا"
(سـەرنجـی نووسـەر)





هەمیـشە لە شێـوەی ڪچێڪی شـەرمن ڪە لە ڪاتی پێڪەنین بـە دەستـەڪانی ڕووخسـاری ئەشارێتەوە دەرڪەوتووە
بەڵـام ئێسـتا خەریـڪی سەمـا ڪردنە لە پێش چـاوانی ڪوڕێڪ ، هێشـتاش ئەمـە وای لێ ئەڪات شەرم بڪات و ڕوومـەتـەڪانی تا ڪۆتا ڕادەی سوور بوونـەوە ببا ..
بەڵـام ڪێ خەبـەرداری دێـوانەیی ئەو جوامێـرەی بەردەمیـەتی؟!
لـوتی پڕ بوو بوو لـەو بۆنـەی ڪە خانـمی سەمـاڪەر لەگەڵ هەر جووڵـەیەڪی زیاتر بە ژوورە بچووڪەڪەدا بڵاوی ئەڪاتەوە
و ئـەوە سـادەترین شت بوو ڪە مەسـتی ئەڪرد ..
دڵی هەرگیز ئەم ترپانـەی بەخۆیـەوە نەبینیـبوو
هەر وەڪ ئەوەی لە دیـمەنێڪی سەرسامڪەری دووبارە نەبـووەوە بڕوانێـت چاوەڪانی تەواوی دیمـەنەڪەیان ئەپشـکنی
مەگەر ڪێ ئەتوانێـت خەبـەردار نەبێت لـەو خۆشـەویسـتیە؟
لەسەر زەویەڪە هەڵسـایەوە و بەرەو خـانمەڪەی بەردەمی هەنگاوی نا
دەستـەڪانی ڪە لەسـەر ڪەمەرە بچـووڪەڪەی جێـگیری ڪرد لە سەمـا ڪردن وەسـتانی
چـاوەڪانیـان بەردەوامبـوون لە نیـگا گۆڕیـنەوە تـا لێـوەڪانیـان بە یەڪتر ئاشـنا بوون
گوێبیسـتبوونی ترپـەڪانی دڵیـان هێـندە ئەسـتەم نەبوو ..
بۆ ئـەم ڪوڕە دێـوانەیە وەڪ ماچـڪردنی پەڕەیەڪی گوڵ بوو .. ئاخـر لێـوەڪانی هێـندە ناسـڪ و نەرم بوون بەراورد ڪردنی لەگەڵ پەڕەی گوڵ پێـنەدەڪرا

لێـوەڪانیـان لەیەڪ جوودا ڪردەوە و وشـەڪان لە قوڕگیان هاتنە دەرەوە
"ئـەی خانمی من .. دێـوانـە بوونـم قبوڵ بڪە و ڕێـگە بدە دڵـم لـە خۆشویسـتنت بەردەوامبێت"












ئـەبێ بۆ درەنگ دانان بمبـوورن چونڪە خۆتان ئەزانن ئینتیـحان و شت هەبوو بەس ئیحتیـمال هەیە لەم عەتلەیا چیرۆکەڪە تەواوڪەم ، ئیحتیمال هەیە دوایی جەرگم کوون نەڪەن ..


خۆمم ڪوشت و بڕی تا نووسیم و بەلاشمـەوە جوان نییە 👍🏻

||سەمـای قەدەغەکراو|| ✔️Where stories live. Discover now