کۆتـایی

105 22 17
                                    

١٠ی تشرینی یەکەم ١٩٥٨"
"ڕۆمـا"
(سـەرنجـی نووسـەر)









تـەواوی خـەڵڪ لـەگەڵ كۆبوونـەوەیـاندا ژاوەژاوێـڪی زۆریان دروست ڪردبوو
هەندێـڪ تـوڕە بوون و هەندێـڪ بە بەزەیی بوون
هەندێـڪ داوای ڪوشتن و هەندێـڪ داوای ژیـانیـان ئەڪرد
ڪەس تێـئەنەگەیشـت و حاڵی نەئەبوو لـەو ژاوە ژاوەی دروست بوو بوو
ڪاتێـڪ زیـاتر بەنـاوی خەڵیـڪدا ڕێـت ئەڪرد ئەگەیشـتیتە هـۆڪاری ژاوە ژاوەڪە
ناسـڪێڪی چاو مەسـت لە نزیـڪ پەتـی سێـدارە  وەستێـنراوە
قەشـەنگ بوو سەرەڕای قژە شێـواوەڪەی و ئەو تـۆز و خۆڵـەی لەسەر ڕووخسـاری نیشـتبوون
پـڕ بە دەنـگی هـاواری ئەڪرد و بوێـرانە بێـدەنگ نە ئەبوو
هەر چرڪەیەک و مردن لێـی نزیڪتر ئەبۆوە و هێشـتا ئامادە نەبوو بۆ دانپیـانان و وازهێـنان
پەتـە زبر و ئەسـتورەڪە لە پێسـتی ناسـڪی ملی نزیـڪ ڪرایەوە
چـاوەڪانی ڪۆتـا فرمێسـڪیان ئەڕژی ، وەڪ ئەوە بوو تەنـانەت پەتـەڪەش دڵی نایـەت خۆی لە پێستـی سپی توند بڪا و ڕۆحی ڪیژۆڵەیەڪی نازدار ببـا
هەر لەگەڵ لـابردنی ڪورسیەڪەی ژێـر قاچـە بچووڪەڪانی دڵـی لە لێـدانە خێـراڪان وەستـا
چیـتر خەڵـڪی دوور ڪەوتنـەوە و گەڕانـەوە بۆ ژیـان ڪردن
تەنـها دێـوانەیـەڪی حەپەسـاو نەبێ ڪە لە جەسـتەی بێ ڕۆحی دڵبـەرەڪەی ئەڕوانێ
ئـاگرێـڪی نزیـڪ لە ئاگری دۆزەخ لـە گەدەیـدا هەڵدەقوڵـا
وەڪ بڵێـی تـەواوی دڵ و جەرگی ئەسوتێـنی
بەڵـام چـاوانێڪی وشک و جەسـتەیەڪی ڕەق ئەوە بوو ڪە ئە بیـنرا
هێـشـتاش مێشـڪی ئـەوەی ڕەت ئەڪردەوە ڪە ئەمەی بـەردەمی خانمەڪەیـەتی
بە هێـواشی هەنگاوی نا بەرەو جەسـتەڪە ، هەنگاوێڪ ڪە بە تەواوی هێزی ئەیـنا
بۆ ماوەیـەڪ قاچـە سپیـەڪانی جوڵـاند بۆ وەرگرتنی کاردانەوەیەک و بەڵگەبێـت بۆ ژیـان
فرمێسـڪەڪانی لە چـاوەڪانی ئەکەوتنـە خوارەوە و خێـراتر جەسـتەی ئەجوڵـاند ، بەڵـام چـاوە قاوەیەڪانی دووبارە نیـگای پێشـڪەش نەکردەوە
بەتـەواوی ئـەو هێـزەی ڪە هەیـبوو هاواری ڪرد ، هـاوارێڪ ڪە حەوت تەبەقەی ئاسـمانی بڕی
وەڪ منداڵێڪ گریـا و باوەشی لە قاچـە ساردبووەڪان دا
هەستێڪ ئەیویسـت بیمرێنێ ، ئەیویست دڵی لە لێدان بۆستێنێ
ئاخر ئەو هێشـتا لە خۆشـەویستی تێر نەبوو بوو ، چاوەڪانی لە سەمـا ڪانی تێر نەبوو بوو
گریـان و هاواری ئەڪرا بیڪوژێت
و جەستەی خانمـە شۆخـوشەنگەڪەی هێشـتا بێ ڪاردانەوە بوو











ڤۆت ناکەن؟ دە بڕۆن دەی منیش کۆتایی ئاوا لێ ئەکەم 🦦














تەواو ئەمجـارە بەجدیمە هەتا ٢٠٢٤ کۆتایی ناخۆش دا نانێمەوە 🦦
(لەوانـەیە)

||سەمـای قەدەغەکراو|| ✔️Where stories live. Discover now