دێـوانـە

104 24 6
                                    

وەک چـۆن مانـگ بێ ئاسـمان نابێـت
منیـش بێ تـۆ نابـم ...



٢٢ی ئەیـلوولـی ١٨٥٣
”ڕۆمـا“
"سـەرنجـی نووسـەر"




تیشـڪی خۆریش وێـڵ بوو بە دوای ڕووخسـاری مانگ ئاسـای ، لە هەمـوو کون و ڪەلەبەرێـڪ تیشـڪی خۆیـی بڵاو کردبۆوە بـۆ دووبـارە دیداری شۆخـە شەیـداڪە .
بێـگومـان تاڪە شتێڪ ئەم شۆخـە خەریـڪیەتی لە ژوورێـڪی بچووڪی خنجیـلانـەدا سەمـا ڪردنـە.
ئەنـدامەڪانی جەسـتەی لەگەڵ ئاوازەڪە بڵـاو ئەڪردەوە و چێـژی لێ وەرئـەگرت
دەی خـۆ نابیـنایەڪیش پێی ناڪرێ شەیـدای نەبێ .
خێـزاندارێڪیش تـوانـای شاردنـەوەی چاوەڪانی لە جەسـتەی نەرمی نەبوو.
ئەمـە بوو ناونـرا جـادوو
نەبیسـتراوە و نەبیـنراوە شۆخێـڪی بچووک ڪە تـوانـای هەڵگـرتنی تاشـە بەردێڪیشی نییە تـوانای هێـندە شەیـداڪردنی هەبێ .
دەی خـۆ ئەو گریـنگی پێـنادا ..
ئـەوەی لە مێشـڪی ئەودا سەمـا ئەڪا شیـرینی دڵیـەتی ..!
هـەمـوو جـار بۆی شەیـدا بوون و شەیـدا نەبووە
ئاخـۆ ئێسـتا جوامێرێڪی نەنـاسراو شەیـدای ئەڪا؟
تەواوی ڕۆژەکـە هـەتاوی ئاسمان بۆی شێت بوو بوو
بە شەویـش مانگـە شەو ئەویـنداری لەگەڵ چاوی کـاڵی ئەکرد
شـۆخێڪی بچووڪ  و تـاوانبـارێڪی شیریـنە ، مـەگەر بوونـەوەرێڪ هەیە دڵی بێـت چـاوی ڪاڵی بگریەنێـت؟
ئـەو هـەموو جوانیـەی لە ئەودا هەیـە هەمووانـی وێـڵ و شەویـدا ڪردووە

بێـدەنـگی دەسـتی بەسـەر ناوچەڪەدا ڪێشابوو ، چیـتر تاریڪی حوڪمی ئەڪرد ، پێنجـەرەڪەی کردەوە و لە ئاسـمانی سامـاڵی ڕووانی ، مانگـیش نیگای لـەگەڵ ئەگۆڕیـەوە
"ئـای هـاوار لە دڵـی دێـوانـەم، خـۆ قـەت بەتـەما نەبوو دێـوانـە بێ ، مەگـەر ئەڪرێت ڪەسێڪ هێـندە بە ئاسـانی ڪلیلی دڵ بدۆزێـتەوە؟ دەی خـۆ شتێڪی تایبەتی تێـدا نییـە ، هیـچ شتێڪ لە ڪەسـانی تری جیـا ناڪاتەوە"
دەنـگی ناسـڪی لەسـەر تـۆنی خەمبـاری بەڪارهێـنا ، پاشـان بە ڕووخسـارێڪی خەمبـارەوە دەستـی بە قژیدا هێـنا ڪە بە سۆزەوە هۆنیـبوەیەوە
وا دیـارە خاتوون لە ڕازی دڵی خەمبـارە ، دیـارە لە دێـوانەیی خۆی خەمبـارە ، ئاخـر ئەو بەتەمـا بوو تـەواوی ژیانی بە نیـگا گۆڕیـنەوە لەگەڵ مانگ و سەمـای شەوان بەسەر ببـا، ڪێ ئامادەیـە دڵی بەنـازی ڕادەسـتی ڪەسێ بڪا؟ ئەی ئەگەر دڵی پاڪی بشێوێنن؟ ئەی ئەگەر ئاسمانـی دڵی تاریڪ بڪەن؟ دەی خـۆ ئەو ڕانەهاتووە بە ئـازار ، بە تـەنهایی ، بـە دڵ شڪان ، ئـەو شۆخێڪی تازە پێگەیشـتووی ناسڪۆڵەیـە ، بەڵـام خـۆ دڵ ڪەلەڕەقە
"ئـای خوودایـە مـن چەنـد ئەترسـام ! ئاشـق بوون چەنـد سامنـاڪە ، مرۆڤـەڪان چـەند دوو ڕوون ، چارەنـووس چەند دڵڕەقـە ، دەی با دڵـم پەشـیمان بێـتەوە ، دەی بـا دڵـم بەزەیـی پێمـدا بێـتەوە ، ئاخـر ئـەو کوڕە زۆر سەرسەختـە ، سـوورە لەسەر بەدەسـتهێنـانی دڵم ، مەگەر ئەتـوانـم خۆم لەو چـاوەی بشـارمەوە ڪە دڵی هەمووان ئەپێڪێت و ئەیـانڪاتە نێچیری خۆیان؟"









سـەلـام
ئەزانـم کەم بـوو بڵێـم چی
بڕواکـەن ئەونەش بە هەزار حاڵ ئەنوسم
ئەڵێـن تۆزێ لە هیـچ باشترە
خۆ واییـە؟
ئیـنجا بڵێـن چیرۆکـەکـە هەتـا ئێـرە چۆنە و پێشبیـنی چی ئەکـەن؟
پێـشبیـنی ئەکەن ئەم چیرۆکـەش هەمان کۆتـایی چیرۆکەکـانی تری هەبێ؟👀


||سەمـای قەدەغەکراو|| ✔️Where stories live. Discover now