سـەمـا

105 23 6
                                    

هـەمـوو عەیـبەكانتـم خۆش ئەوێت جگە لە دیـار نەبوونـت





"٣٠ی ئەیـلولی ١٩٥٨"
"ڕۆمـا"
(سـەرنجـی نووسـەر)







"سـڵاو لە خـاتوونی سەمـاڪەر"
دووبارە دەنگـە گڕە سەرخۆشـڪەرەڪەی قوڕگی بەجێ هەشـت و لە لێـوەڪانیـەوە ئازاد بوو
لێـوەڪانی هەستی بە دەستـە گوڵ ئاسـاڪانی خاتوونی سـەمـاڪەر ڪرد ڪە لەسەر لێـوی جێـگیر بوو
"شـشش ، نابێـت نهێـنی ئاشـڪرا بڪرێت"
پاشـان دەستـەڪانی دوور خستـەوە بێ ئاگا لەوەی جوامێـرەڪەی بەرامبـەری ئـاواتی بو زیـاتر هەستی بە پەنـجە نەرم و بۆنـخۆشەڪانی بڪردایە
"مـن نهێـنیم هەیـە لەگەڵ خاتوونێڪ ڪە ماوەی دوو هەفـتەیە ئاشـنا بووم پێـی"
ڪیژەڪەی بەردەمـی باوەشێـنەڪەی ڪردەوە بە ڕووی ڕوخساریدا و بە دەنـگە هێمنـە پڕ سۆزەڪەی ڪە وەڪ ئـەو ئـاوازانەی نیـوە شـەوە ڪە مەئشـوقەڪان لەگەڵی خـەون ئەبیـنن بۆی دووا
"هەروەها چـاوانی ڪوڕێڪ ئاشـنا بووە بە سەمـاڪردنم"
"بـەو بۆنەیـە، چـاوەڪانم تـوانـای دووبارە ئاشنـا بوونـەوەی هەیە







بـە تـەواوی چـاوە ڪاڵەڪانی بـە ژوورە بچووڪە سادەڪەدا دەخشـاند، لەگەڵ زەردەخـەنە بچووڪەڪەی سەر لێـوەڪانی
سـەیری ئـەو پەنجـەرە بچووڪەی ڪرد ڪە یەڪەم شوێن بوو هۆشی لێ فڕێندرا ، هێـشتاش مێشڪی تەواوی جوڵە نەرمـەڪانی جەستـەی و ئـەو پارچە ناسـڪانەی ڪە بینیـبووی تێـدا ماووە
ئـەوەی بەرامبـەری درێسـە ئاوریشـمەڪەی گۆڕیـبوو بـۆ درێسێڪی ڪورتی تەنڪی سپـی ڪە ڕێـگری لە بیـنینی هیـچ بەشێڪی جەسـتەی نەئەڪرد ، قژی خـاوی ڪاڵی بەسـەر شانەڪانیـدا پەخشـان ڪرد ڪە بەشێڪی جەسـتەی داپۆشی بەهۆی درێژییـەڪەیەوە
بەڵـام ئەم بینیـنە بـۆ پیـاوێڪ زۆرە ، ئـەمە ئـەو بەشـانەن ڪە دێـوانـە بوونی پیاوێڪ دڵنیـا ئەڪەنەوە
دەی خـۆ هیچ شەرابێڪ هێـندەی ئەو ڪیژەی بەردەمـی مەسـتی نەڪردووە ، چـاوەڪانی بـە تەواوی جەسـتەیدا ئەخشـاند ، ئەیویسـت بوەستێـت و دڵی لە لێدانـە شەرمەزار ڪەرانەڪانی بوەستێنێ بەڵـام چاوەڪانی تێـری ئـەو دیمـەنـە نە ئەبوون ، وەڪ بینیـنی مانگێڪی پڕبوو لە ئاسمانێڪی ساماڵدا ، وەڪ بینیـنی گوڵـاڵـە سوورێڪ بوو لە ناوەڕاستـی زستاندا
ئـەوە قورس بوو چاوەڪانی لەسەر ئـەو گوڵـاڵـە سوورە هەڵبگرێ








تۆ بڵێی کاردانـەوەی کاکی دێوانە چی بێ کە مەئشوقەکەی سەمای بۆ بکا؟👀

||سەمـای قەدەغەکراو|| ✔️Where stories live. Discover now