›چێژ ببینن‹
~~~~~~~~~~«کوێریت؟»بە ڕقەوە وتی...سەیری قاچە
بریندارەکانی کرد..«ببورە خاتوون»وتی کاتێک لێوەکانی کەوان ببویەوە ..
دڵە بچووکەکەی پڕ بوو لە خەمچاوەکانی بەربەستێکی شوشەی دروست کرد بوو...
قژی گەڕاندەوە دوواوە هەڵسایەوە...نەی دەویست خۆی لاواز دەربخاتە...
دوگەمەی سەرەتا قەمیسەکەی پچڕا بوو...«گەمژە تەنانەت ناتوانیت کارێک بکەیت»وتی دەستی
کرد بە پاک کردنەوەی زەویەکە..«بڕۆ لەبەر چاوەکانم ونبە»هاواری کرد...
بە شێوەیەکی ئاسایی کچە بچوکەکە ڕاچەڵەکی..«ئێستا من چیم کردووە»وتی سەیری ئەژنۆی کرد
کە خوێنی لێ دەهاتە خوارەوە...تەنها بە هەڵە قاپەکانی لەدەست کەوت دەکرێت بەم
شێوەیە ڕەفتاری لەگەڵ بکات....
خوێنە سورەکە گۆرەویەکەی پیس کردبوو...
«هێی کچی رووسی»سەری بڵند کرد تا بە بێزاری سەیری ئەو بکات...
«ئۆفیلیا ناوم ئۆفیلیایە»بە بێزاری وتی...ئەویش بە شەرمەزاریەوە دەستی خستە پشتی ملی...
«باشە ئۆفیلیا ...کۆبوونەوە هەیە لە ناو کۆشک دەبێت تۆش
بەژدار بیت»وتی ..«جەنگکووک یارمەتیم بدە»ئۆفیلیا وتی قۆڵی جەنگکووک گرت
تا بتوانێت جوان ڕێ بکات...«قاچەکانت چی بەسەر هاتووە؟»جەنگکووک وتی..
«تەنها کەوتنێک بوو»ئۆفیلیا وتی .«سەیرکە ئەم کۆبوونەوە زۆر گرنگە هیوادارم هیچ
کێشەیەک دروست نەکەیت»جەنگکووک وتی کاتێک لە دەرگا
گەورەکە نزیک بوونەوە..
YOU ARE READING
Beautiful Crime ||K.TH||
Vampireتەواو کراوە~ [ڕۆمانێکت لەسەر دەنوسم هەر کەسێک خوێندیەوە نەفرەتت لێ بکات..]~Ophelia [لەم ڕۆژانە زۆر بیرم کردووی]~Kim Taehyung