‹خەیاڵ بکە لەگەڵ من›
~~~~~~~~~«رقم لەم جلەی قوتابخانەیە»
بە گرژی وتی ...
بە سەرسامیەوە سەیری خۆمم کرد ...جلی قوتابخانە
زۆر ئاسایی بوو..
قەمیسێکی سپی...لەگەڵ تەنورەیەکی رەش
چاکەتێکی نیلی.. بەڕای من زۆریش جوان بوو...
«بۆچی کێشەی چیە؟؟»وتم...
«ئێستا قوتابخانەکان وەک ئەوە وایە دەیانەوێت
بازرگانی بە جەستەی کچانەوە بکەن»وتی...ئۆتۆنبێلەکەی
وەستان...
«ئەو کاتەی من لە قوتابخانە بووم...تەنورەکانی
کچان تا سەر ئەژنۆیان بوو»وتی...هاتە خوارەوە منیش
دوای کەوتم..
«ئێستا سەردەمەکە گۆراوە...»وتم...دەرگای ماڵەوەم
کردەوە .....
«ڕاست دەکەیت ئەگەر تۆ بەم جلانە لە قوتابخانەکەی
من بوویتایە...لەوانە بوو هەموو ئەوانەی پێیان دەوترێت نێر
دەستدرێژیت بکەنە سەر»بە ساردی وتی..
منیش بە قێزەوە سەیرم کرد«ئایە پیاوان شتی
تر نیە بیری لێ بکەنەوە جگەلەمە»
«من نانم خواردووە»وتم رۆشتمە سەرەوە..
یەکەم رۆژی قوتابخانە چاک تێپەڕی ...هەستێکی
خوشم هەبوو بە رادەیەک خەریک بوو بگریم کاتێک دووبارە
تێکەڵی خەڵک بوومەوە...
YOU ARE READING
Beautiful Crime ||K.TH||
Vampireتەواو کراوە~ [ڕۆمانێکت لەسەر دەنوسم هەر کەسێک خوێندیەوە نەفرەتت لێ بکات..]~Ophelia [لەم ڕۆژانە زۆر بیرم کردووی]~Kim Taehyung