chapter"13"

1K 191 316
                                    

تۆزێک ئەکتیڤ بن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

تۆزێک ئەکتیڤ بن

•×•×•×•×•×•×•×•×•×•

بە هێواشی کتێبەکەم داخست کاتیک بە ماندووی پشتم بە کوسیەکە
دادایەوە...گرژیەک لە ماسولکەکانی پشتم هەبوو بەهۆی زۆر دانیشت..

خۆم چەماندەوە بۆ پشتەوە بەمە پشتم دەنگێکی لێوەهات..
حەسامەوە...دواتر هەڵسامەوە...

بەرەو خوارەوە رۆشتم...«ئێوارە باش بچکۆل»کریس
لە بەردەمم دەکەوت ئەوەی وت...کۆمەڵێک زەرفی لا بوو...

«ئێوارە باش»وتم زەردەخەنەیەکی
ماندووم کرد...

«چی بوو ئایە کتێبەکەت تەواو نەکرد..؟!»وتی ئێمە هەردووکمان
گەشتینە هۆڵەکە..

ئەو باسی ئەو کتێبەی دەکرد کە چەند مانگێکە خەریکی نوسینیم...
بەڵام ناتوانم پەڕەکانی کۆتای تەواو بکەم...ئەمە شێتانەیە چونکە کۆتای
چیرۆکەکە هێشتا دیار نیە...

«ببورە کریس تۆ ئەوە دەزانی من لە تاقیکردنەوەدام»وتم..
من برسیم بوو بۆیە ئاراستەی چێشتخانەکەم گرت..

«بەڵێ دەبێت بخوێنیت ...بۆ ئەوەی پیشەیەکی باشت هەبێت»وتی..

لە چێشتخانەکە چاوەکانم کەوتە سەر جیمین...
پارک جیمین...گەورەترین ئامۆزام..ئەو خەریکی لاپتۆپەکەی بوو...

پیاوێکی هێمن و زیرەک...تەمەنی تەواو پێگەیشتووە بەڵام هیچ هاوسەر
و خۆشەویستێکی نیە...ئەو هەمیشە کار دەکات...


«سڵاو شازادە»وتی...«سڵاو»وتم زەردەخەنەیەکی کەمم
کرد...ئەوان وەک منداڵ رەفتارم لەگەڵ دەکەن..

بە شێوەیەک ژیانم ئاسایی بۆتەوە...دووبارە بوومەوە هەمان
ئۆفیلیا ...

هەمان ژیان ...قوتابخانە و ماڵەوە ڕۆژانی یەک شەمە چوونە
دەرەوە...لەم خانووە لەگەڵ مامم و مامۆژنم ئامۆزاکانم دەژیم..

بەڵام ئەی ناخم....نەفرەت چونکە من لە ناخەوە گۆڕاوم
هەست دەکەم دایکێکم...دوای شەش مانگ...

Beautiful Crime ||K.TH||Where stories live. Discover now