chapter "11"

1K 183 348
                                    


«تایهیۆنگ دامگرە»دووبارە وتم...بەڵام ئەو گوێی بۆم نەدەگرت
ئەو هێشتا منی لە باوەشی حەشاردا بوو...بەرەو شوێنێک دەڕۆشت..

نازانم کوێیە ...تەنها هیچ دەنگێک نیە کۆڵانەکە چۆڵە...

«تایهیۆنگ سوێند دەخۆم من باشم تەنها دامگرە خۆم دەتوانم بڕۆم»وتم
«بێدەنگ بە»تایهیۆنگ بە هێمنی وتی ..«بەڵام تۆ خوێنت لێدێت»بە نزمی
وتم .


«ئەوە تەنها برینێکی بچوکە»وتی...سەیری رووخساریم کرد ئەو سەخت
هەناسە دەدات...ئەو باش نیە تەنانەت نازانم بۆچی خەمی ئەومە..

ناتوانم چاوەکانی بخوێنمەوە ئەو ئاڵۆزە...«تۆ هەست بە باشی دەکەیت؟!»وتی..
«بەڵێ»وتم..

ئەو لە ناکاو کەوت...«تایهیۆنگ»گریام...ئەو کەوتە سەر ئەژنۆ..
لە باوەشی هاتمە دەرەوە...ئەو دەستی خستە سەر سنگی...بە
توندی گازی لە لێوی گرت ..

«تایهیۆنگ تۆ باشی؟!»وتم نەم ئەزانی چی بکەم...«ئۆفیلیا لێم دوورمەکەوە»
وتی توند قۆڵمی گرت...«تایهیۆنگ بەرمبە تکایە تۆ باش نیت دەبێت داوای یارمەتی
بکەم»وتم..

سەیری دەوورووبەرم کرد...بەڵام ئێرە کۆڵانێکی چۆڵە...هیچ شتێکی
لێ نیە..

«دوور مەکەوە ئەوان هێشتا لێرەن»وتی ...پاشان ئەو پشتی بە دیوارەکە
دادا...بلوزە سپیەکەی سور ببوو...جەستەی ئارەقەیەکی زۆری کرد بوو...

قۆڵمی ڕاکێشا دووبارە منی خستەوە باوەشی..«بەم نزیکانە جەنگکووک دێت»
وتی ...تەنها سەرم خستە سەر سنگی ...دەستم خستە سەر سکم...

نەم ئەزانی چی بکەم ئەو خۆی زۆر کەلەڕەقە...







«تایهیۆنگ»بانگیم کرد تا بزانم هێشتا بە ئاگایە ..

«بەڵێ»بە ماندووی وتی...


«لەگەڵم بمێنەوە»وتم...«چاوت دامەخە من دەترسم»وتم...
بە ئەستەم زەردخەنەیەکی کرد..

«خاتوونی لووتبەرز فێربوویت دان بە هەستەکانت بنێیت»وتی...

سەرم هەڵبڕی ئەو نەیدەتوانی بە باشی ملی جێگی بکات...سەری بەملا و بەملا
دەکەوت...

«تایهیۆنگ»دووبارە بانگیم کرد...دەستم خستە سەر دڵی...
لێدانی دڵی هێواش بوو..«ئۆفیلیا من باشم»بە سەختی وتی...

«درۆ مەکە»قیژاندم...ئەو هێواش هێواش چاوەکانی دادەخرا ..

«تایهیۆنگ»هاوارم کرد...بەڵام ئەمجارە وەڵامی نەدامەوە...
نازانم چ هەستێک بوو...تەنها ئەوە نەبێت هەستم بە لەرزینی جەستەم
کرد..


Beautiful Crime ||K.TH||Where stories live. Discover now