🌼special🌼

841 110 64
                                    

چەند دڵۆپێک فرمێسک کەوتە سەر کتێبەکەم...
هەنسێکێکی بە ئازار لە دەمم دەرچوو..


سنگم ئازاری هەیە...بە هێواشی کتێبەکەم داخست
سەیری پێش خۆمم کرد...




«ناتوانم قسە بکەم»پێشکەشکارەکە وتی کاتێک خەریکی سڕینەوەی
ڕووخساری بوو...

منیش زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد...«باشە خاتوو لۆنا
ئایە ئۆفیلیا هەرگیز هەستی بە پەشیمانی نەکرد بۆ کوشتنی یۆنگی»
یەکێک لەو کەسانە وتی..

«راستە ... یۆنگی هەمیشە یەکەم کەس بوو کە ئاماددە دەبوو کاتێک
ئۆفیلیا هەستی بە ئازار دەکرد...»کەسێکی تر وتی...

منیش هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی...«پێموانیە...چونکە ئەو
پێی وابوو یۆنگی شایەنی
ئەم سزایە بوو..بەڵام پێم وایە هەندێک کات زۆر بیری دەکرد»
وتم..



«باشە باوکت چۆن کاتەکانی بەڕێ دەکرد بەبێ ئۆفیلیا؟!»
پێشکەشکارەکە وتی...



«لە ڕاستیدا نازانم چۆن باسی بکەم...باوکم هەمیشە بێدەنگ
بوو تەنها دادەنیشت بیری دەکردەوە....تەواوی ڕۆژەکە...»وتم..



«دوای ئەوەی دایکمی جێهێشت باوکم بەرەو پیری دەرۆشت
هێواش هێواش لاواز دەبوو»وتم فرمێسکەکانم زیاتر بوون..


«ئایە هەرگیز دایکتت بینیەوە دوای ئەو کاتە؟!»کەسێکی تر پرسی...




«لە ڕاستیدا نەخێر»دەنگم دەلەرزی...«من خەمبار بووم
بەڵام زیاتر خەمم بۆئەوە دەخوارد کە باوکمم دەبینی چۆن تێکدەشکێت»



«باوکم جیهانێکی تایبەتی بۆ خۆی دروست کرد بوو لە ناو مێشکی
لەگەڵ ئەو کەسانە دەژیا کەدەیزانی هەرگیز ناتوانێت بیانبینێتەوە»
وتم..



«چی دەربارەی جەنگکووک؟!»پێشکەشکارەکە وتی..

منیش پێکەنینێکی بە ئازارم کرد...«مامە جەنگکووک...؟!ئەو
وەک هەمیشە چاوچنۆکە....خۆزگەم دەخواست جارێک بیبینم
وەک ئەوەی لە ڕابردوو هەبووە ..باوکم زۆر جار باسی دەکرد»وتم

«ئایە باوکت ڕقی لێی دەبوویەوە؟!»کەسێکی تر وتی...


«نەخێر هەرگیز...هەمیشە کاتێک باسی دەکرد زەردخەنەیەکی گەورەی
دروست دەکرد لەسەر رووخساری...»وتم...



«وە دایکم پەشیمان بوو لەوەی پێشتر ڕقی لەو ساتەنە بوو کە
لەگەڵ باوکم و ئەوان بەسەری دەبرد..وە لە کۆتا نامەی کە بۆ منی جێهێشت
بوو.. تێیدا باسی ئەوەی دەکرد کە چەندە بە سەختی بیری ئەم کاتانە
دەکات کە تێدا لەگەڵ کوڕەکان بێ کێشە بوون وە هیچ شتێک ڕووینەدا بوو»
وتم..



You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Dec 30, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Beautiful Crime ||K.TH||Where stories live. Discover now