هەناسەیەکی شۆک لە دەمم دەرچوو....جەنگکووک چۆن داوای ئەم
شتەم لێ دەکات...مێشکم لە کار کەوت بوو...هێشتا لە شوێنی خۆم بێ جوڵە بووم..
ئێمە سەیری یەکترمان دەکرد...«تۆ شێت بوویت؟!»لە کۆتایدا توانای قسە کردنم بۆگەڕایەوە...
جەنگکووک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی ...«لە پێناو هەردووکمان ئەمە دەکەین»وتی...من هێشتا شۆک بووم لەم
قسەیە..«ئەگەر هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت میراتی خێزانەکەت دەکەوێتە سەر ناوی
من...کچەکەت بۆ دەگەڕێتەوە...»وتی....«تۆ باسی چی دەکەیت من تێناگەم لێت جەنگکووک ڕوونتر قسە بکە»
وتم تۆزێک لێی نزیک بوومەوە..«تۆ زۆر گەمژەی»جەنگکووک وتی...«بۆچی تایهیۆنگ هاوسەرگیری لەگەڵ تۆ کرد...؟!بۆچی وایکرد منداڵت ببێت»
وتی...چاوی لەسەر من لابرد کاتێک من تەنها بە قوڵی بیرم دەکردەوە ...ڕاستە
بۆچی ..؟!«چونکە تۆ تاکە میراتگری خێزانەکەت بوویت...خێزانەکەت لە باوباپیرانتەوە
کۆمەڵێک زەوی و پارەی هەیە کا نەوەی نەوەکانت لێی بێبەش نابن...»وتی...منیش بە شۆکەوە لە شوێنی خۆم دانیشتمەوە....«باوکت لە وەسیەتەکەی هەموو ئەو موڵک و سامانەی بە ناوی یەکەم منداڵی تۆ کرد بوو...»جەنگکوک
وتی پاشان دەستی منی گرت...«ئەم ئەرکە دابەش کرا بەسەر ئێمەدا...یۆنگی ئەو کەسە بوو دەبوو
هاوسەرگیریت لەگەڵ بکات بەڵام ئەو ڕازی نەبوو...بۆیە تایهیۆنگ لە شوێنی
ئەو چوو...دواتر هەموو ئەوانە ڕوویاندا»وتی کۆتای پێ هێنا..فرمێسک لە چاوەکانم هاتەوە خوارەوە....تەواوی کاتەکە ئەمە هەموو
یاریەک بوو...«من لێت خۆش دەبم...چونکە ئەمە مافی خۆت بوو تۆڵەی خێزانەکەت بکەیتەوە لەم بابەتە ئێمەش تاوانبار بووین»وتی...
«من .. من...»نەمتوانی قسە بکەم ....بە قوڵی دەستم بە گریان کرد...
«دەزانم هەستت چۆنە...بەڵام دەبێت ئەوەم بۆ بکەیت...
هیوادارم ناچارم نەکەیت ڕێگای توند بەکار بهێنم...ئەگەر هاوسەرگیریم لەگەڵ
بکەیت وەردەگەریتەوە...لەگەڵ کچەکەت»وتی...
YOU ARE READING
Beautiful Crime ||K.TH||
Vampireتەواو کراوە~ [ڕۆمانێکت لەسەر دەنوسم هەر کەسێک خوێندیەوە نەفرەتت لێ بکات..]~Ophelia [لەم ڕۆژانە زۆر بیرم کردووی]~Kim Taehyung