PART 2

796 83 50
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین

∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽

JUNGKOOK POV:

لە کافتریای قوتابخانە بووم لەگەڵ هۆسۆک و نامجوون قسەمان دەکرد تا ئەو کچەی کە دوێنێ هۆسۆک ئاوی پێدا کرد هات و سڵاوی کرد ئێمەش وەڵاممان دایەوە دواتر  هۆسۆک قسەی کرد.

هۆسۆک:کوڕینە ئەمە ئینجووە هاوڕێ تازەکەم ئینجوو ئەمانیش جۆنگکووک و نامجوونن

نامجوون:خۆشحاڵم بەناسینت ئینجوو

بەزەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە زەردەخەنەیەکی جوانی هەیە

ئینجوو:زۆر سپاس نامجوون

دواتر سەیری منی کرد هۆسۆکیش بەچاوپێی ئەوتم کە قسەی لەگەڵ بکەم بۆیە منیش بە گوێیم کرد

جۆنگکووک:سڵاو ئینجوو من جۆنگکووکم

دەستم ڕاگرت بۆ تەوقە ئەویش دەستی گرتمەوە دەستەکانی زۆر نەرمە ئــحـم جۆنگکووک گەمژە مەبە دواتر بە زەردەخەنەوە وتی

ئینجوو:منیش ئینجووم خۆشحاڵم بە ناسینت

دوایی ئەوە دەستمان کرد بە قسە دەربارەی زانکۆ و بەشەکان وە ئەو وتی کە حەزی بەوەیە ببێتەدیزاینەر ئێمەش پشتگیری خۆمان بۆ دەربڕی گوێم لە هۆڕنی ئۆتۆمبێل بوو سەیرم کرد شۆفێرەکەمە ماڵئاوایم لێیان کرد و بەڕێکەوتم بۆ لای ئۆتۆبێلەکە و سەرکەوتم و ڕۆشتینەوە بۆماڵەوە چوومە ژوورەوە دایکم و باوکمم بینی کە لەسەر مێزی نانخواردنن هەر دیارە چاوەڕوانی منیان دەکرد بۆیە دەستەکانم شوشت و دانیشتم و وتم

جۆنگکووک:نیوەڕۆتان باش

خ.جیۆن:نیوەڕۆی تۆش باش کوڕم خۆت گۆڕیبا ئنجا هاتبایت

ویستم قسەبکەم بەڵام باوکم پێش من قسەی کرد

ب.جیۆن:کێشەنیە خۆی ئەبێت دوای  خۆی بگۆڕێت ئەچین بۆکۆمپانیا

سەیری باوکمم کرد و وتم

جۆنگکووک:باوکە خۆ شتێکی خراپ نەبوە

ب.جیۆن:نانەخێر کوڕم بەڵام کۆبونەوەیەکی گرنگمان هەیە تۆش وەک جێگری من و بەڕێوبەری داهاتووی کۆمپانیاکە ئەبێت ئامادەبیت

جۆنگکووک:باشە باوکە خەمت نەبێت بەباشترین شێوە ئامادە دەبم

==========================

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now