PART 21

433 51 20
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_




لیانا:تۆ وادەزانیت من ژیانێکی خۆش ژیاوم پێشتر ها

بەگریانەوە گوتی منیش بە پرسیارەوە سەیریم کرد

جۆنگکووک:مەبەستت چییە؟

لیانا:من هەمیشە ویستوومە کچێکی نموونەیی بم وەک ئەوەی دایک و باوکم دەیانەوێت ئەوان هەمیشە فرمانیان پێکردووم ئەوە بکەم ئەوە نەکەم هەرگیز بۆ جارێک لە باوەشیان نەکردووم و دەستیان بەسەرما نەهێناوە کاتێک هاوسەرگیریم لەگەڵ تۆدا کرد لەجیاتی ئەوەی وەکو دایکەکانی تر باوەشم پێدا بکات و ماڵئاوایم لێبکات دایکم تەنها پێیگوتم کە وەکو هاوسەرێکی نموونەیی مامەڵە بکەم لە قوتابخانە هەمیشە ئیرەییم بە کچانە دەبرد کە لەگەڵ دایک و باوکیاندا دەهاتن بۆ قوتابخانە بۆیە بڕیارمدا وەکو کچێکی دەوڵەمەند و لەخۆبایی مامەڵە بکەم بۆئەوەی کەس بە نێوانی من و خێزانەکەم نەزانن

لیانا:جۆنگکووک من ئێستا باجی کارە خراپەکانم بەرامبەر تۆو ئینجوو ئەدەم ئەویش بە تێپەڕبوون بەهەمان بارودۆخ کە ئێوە پێیدا تێپەڕین م..من کەسێکم خۆشدەوێت بەڵام ئەو هەمیشە لێم دوردەکەوێتەوە بەتایبەت ئەو کاتەی کە هەستەکانی خۆمم بۆ دەربڕی ئەو زیاتر دورکەوتەوە تۆ ڕاستت کرد من تەنها بۆ خۆ دەرخستن لەگەڵ تۆ بووم ئەگەرنا من هیچ هەستێکم بۆ تۆ نەبوو ببورە زۆر داوای لێبوردن ئەکەم کە ژیانی تۆم تێکدا

بە گریانەوە قسەکانی دەکرد تەنها یەک پرسیار لە مێشکمدا دەسوڕایەوە ئەویش ئەو کوڕە کێیە کە لیانا خۆشی دەوێت

پێموایە لە ئێستادا پێویستی بە باوەشێکە بۆیە بە هێواشی هێنامە باوەشی خۆمەوە

جۆنگکووک:تەواو شـشــش کێشەنییە بەهۆی ئەم هاوسەرگیریەوە ڕووی زۆر کەسم بۆ دەرکەوت هەم ئەو کوڕە کێیە کە تۆ هەستت بۆی هەیە

لیانا:ئەو...ئەو کیم نامجوونی هاوڕێتە

بە شەرمەزاری گوتی سەری داخست بوەستە ئەم کچە لەکەیەوە ئەوەنە شەرمن بووە

جۆنگکووک:هەر بەڕاستی دەتەوێت لەگەڵ ئەودا بیت...مەبەستم من دەمەوێت یارمەتیت بدەم بەڵام نازانم چۆن؟

لیانا:ئەگەر تۆ ڕازی ببیت لەمن جیاببیتەوە ئەوا من دەچمە لای ئەو

جۆنگکووک:بۆ ئەوە پێویستە ماوەیەکی تر بۆستین



................................................                  ...................................................



ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now