PART 18

425 50 19
                                    

وەک ڕێزێک لەماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

~~~~~~~~ ~~~~~~~~ ~~~~~~~ ~~~~~~~

ئەو کەسەی هاتبوو بەڕێز جیۆن بوو ڕێم بۆ کردەوە ئەویش هاتە ژوورەوە

ب.جیۆن:کەواتە تۆ ئینجوویت

ئینجوو:بەڵێ بەڕێزم منم

دواتر ڕۆشتە سەر قەنەفەکە دانیشت منیش لەبەرامبەریا وەستابووم

ب.جیۆن:پێموابێت هاوسەرەکەم هاتووە بۆ ئێرە و بابەتەکەی تێ گەیاندویت وایە؟

ئینجوو:بەڵێ ئەو هاتە ئێرە

دوای ئەم قسەیەو هەستاو لەبەرامبەرم وەستا

ب.جیۆن:سەیرکە کچی بچووک ئەتوانم لێرە بت کوژم کەسیش پێی نازانێت سواڵکەری وەک و تۆ چییە بژیت و نەژیت هەر یەکشتە نابیتە هیچ هەر بە هیچی دەمریت

بەســــــاردی قسەکانی دەکرد منیش تەنها سەیری خوارەوەم دەکرد بەڵام ڕستەکەی کۆتایــــ وەک تیرێک بوو بۆ دڵم بۆچی هەمووان وادەڵێن

ب.جیۆن:وە دەبێت بەیانی لێرە بڕۆی....

نەمهێشت قسەکەی تەواو بکات سەرم هەڵبڕی و سەیریم کرد

ئینجوو:بەڕێزم هەرچیەک دەڵێیت بیڵێ وە تۆ ناتوانیت لێرە دەرم بکەیت و بەئاسانی بڵێیت بڕۆ وە من و جۆنگکووک یەکترمان زۆر خۆشدەوێت بۆیە تکایە ڕێگە بدە پێکەوە بین

بەهێمنی قسەکانم دەکرد بەو هیوایەی لێمان تێبگات بەڵام لەجیاتی ئەوە مۆبایلەکەی دەرکرد و ڕووی مۆبایلەکەی کردە من بەڵام چیم بینی ئەوە وێنەی یۆنجوون بوو کە مادەی هۆشبەر لە کەسێک دەکڕێت بەڵام لەوێنەکەدا وادەرکەوتووە کە یۆنجوون مادە هۆشبەرەکە دەفرۆشێت فرمێسک بەچاوەکانمدا هاتە خوارەوە

ب.جیۆن:ئێستا چی هەر ناڕۆیت...ڕاستە کێشەی زۆر لەنێوانتان ڕووی داوە بەڵام هەربۆت گرنگە دەتوانم تەنها بەو وێنەیە ۲۰ ساڵ لەبەندینخانە بیهێڵمەوە

ئینجوو:ب..ب..باشە تەنها هیچ شتێک لە یۆنجوون مەکە بەڵێن بێت دەڕۆم

دوای ئەم قسەیەم زەردەخەنەیەکی کردوو مۆبایلەکەی هەڵگرتەوە و سەیری کردم

ب.جیۆن:کەواتە بەیانی بەرەو کەنەدا دەڕۆیت تێگەیشتیت ئەگەر بزانم نەڕۆشتویت خراپ دەبێت بۆت

ودواتر ڕۆشتە دەرەوە منیش خۆم نەگرت لەسەر زەویەکە دانیشتم بۆچی بۆچی وادەکەن بۆ ناهێڵن بە ئاسوودەیی و دڵخۆشی بژیم هەمیشە ئازار دەدرێم ئایا یۆنجوون سەلامەت دەبێت لێرە پێویستە چاوم پێی بکەوێت و پێی بڵێم واز لە خواردنی ئەو شتە بێکەڵکە بێنێت ئەی جۆنگکووک دڵنیام ئەو زۆر خەمبار دەبێت دەبێت شتێک بکەم خێرا هەستامەوە و چاکەتەکەمم هەڵگرت و ڕۆشتمە دەرەوە

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now