PART 29

434 55 11
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

∺  ∺  ∺  ∺  ∺  ∺  ∺  ∺

AFTER TWO WEEK'S:
دوای دوو هەفتە:

LIANA POV:

هەفتەی پێشوو مۆبایلەکەمم پێگەیشتەوە وە ئەو کاتە ویستم بچمە لای جۆنگکووک بەڵام گوتی کە زۆر سەرقاڵە و لە بوسانە دوای ئەوە کە هاتەوە هەمیشە دەمویست چاوم پێی بکەوێت بەڵام هەمووجارێک خاتوو جیۆن ڕێگەی لێدەگرتم یان بانگی جۆنگکووکیان دەکرد بۆ ماڵەکەی خۆیان و بەردەم ماڵەکەشیان پڕ دەکرد لە پاسەوان بۆ ئەوەی ڕێگەی هاتنە ژوورەوە لە من بگرن بەڵام ئەوە ڕونادات ئەمڕۆ دەچمە ماڵی خاتوو جیۆن چونکە جۆنگکووکیان بە بیانووی کاری کۆمپانیا بانگ کردووە من لەگەڵ چایۆن و کوڕەکان پلانێکی باشمان داناوە بۆ چوونە ژوورەوە کە ئێستا دەست پێدەکات

هۆسۆک:باشە ئێستا من و نامجوون دەڕۆین ئێوەش دواتر وەرن

دوای ئەوە بەخێرایی لەگەڵ نامجووندا بەرەو دەروازەکە ڕایاندەکرد کە لەوکاتەدا
پاسەوانەکان سەرنجیان لەسەری نەبوو ئەوانیش خێرا ڕۆشتنە ژوورەوە و بەرەو دەرگای سەرەکی دەڕۆشتن کەوایان کرد هەموو پاسەوانەکان بەوانەوە سەرقاڵ بن تەنانەت پاسەوانەکانی دەرگاکەی دواوەش هاتن من و چایۆنیش دەستی یەکمان گرت و بەرەو دەرگای دواوە ڕامان کرد باشبوو لەو کاتەدا تێبینی ئێمەیان نەکرد لەناکاو پاسەوانێک ویستی سەیری دواوە بکات بەڵام نامجوون بەهەموو توانای بۆکسێکی پێدا کێشا کەوای کرد پاسەوانەکە بەتوڕەیی سەیری نامجوون بکات و لێی بدات ئایخوایە نەخێر

ویستم بڕۆمە لای نامجوون بەڵام چایۆن دەستی گرتم

چایۆن:لیانا تکایە...ئێمە پێویستە بڕۆینە ژوورەوە تا ئێرە هاتوین تکایە پلانەکە تێکمەدە

منیش بەناچاری لەگەڵی ڕۆشتم سپاس بۆ خوا دەرگاکە قفڵ نەکرابوو بۆیە توانیمان بە سەرکەوتووی بچینە ژوورەوە بەهێواشی دەڕۆشتین باشە تا ئێستا هیچ خزمەتکارێک ئێمەی نەبینیوە لە هۆڵەکە نزیک بوینەوە تەنها سێ خزمەتکار و خاتوو جیۆن و بەڕێز جیۆن و جۆنگکووکی لێبوو منیش لەو کاتەدا دەستی چایۆنم بەردا و ڕۆشتمە هۆڵەکە و لەبەرامبەریان وەستام خاتوو جیۆن شۆکببوو بەڕێز جیۆنیش بەڕقەوە سەیری دەکردم

جۆنگکووک:لیانا؟تۆ چیدەکەیت لێرە؟

بەسەرسامییەوە قسەی کرد منیش بەتوڕەییەوە گوتم

لیانا:بەڕێزت کاتت بۆ ئێمە تەرخان نەکرد و نەهاتی بۆ لامان بۆیە بەناچاری ئێمە هاتین وە هاتنمان بۆ ئێرە زۆر سەخت بوو بەهۆی ئەو هەموو پاسەوانەی بەردەم دەرگاکەوە ئێستا نامجوون و هۆسۆک لەژێر دەستی ئەواندان

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now