PART 20

426 56 19
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_

دوای پێنج ساڵ

پێشەشکار:کەس بڕوای نەدەکرد کچێکی گەنج بە دیزاینەکانی جیهان سەرسام بکات وە ئەم کچە لەماوەی دەرکەوتنیدا چەندین خەڵاتی گەورەی بەدەست هێناوە وە سەرەڕای ئەوەی کە دیزاینەرێکی لێهاتووە چەندین خانەی بێسەرپەرشتان و قوتابخانەی کردۆتەوە خەڵکی کەنەدا دەڵێن کە ئەم کچە دیارییە لەلایەن خوداوە بۆ ئێمە نێردراوە نەک تەنها لە کەنەدا بەڵکو لە وڵاتانی وەکو کۆریا و ژاپۆن و ئەمەریکا هەمووان سودمەند بوون لە بەخشندەیی ئەم دیزاینەرە ئەویش خاتوو چۆیی ئینجووە

تەلەفزیۆنەکەم کوژاندەوە و هەڵسام ڕۆشتمە چێشتخانەکە بۆئەوەی شتێک بخۆم لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا کە هاتم بۆ کەنەدا چەندین شت ڕویاندا لەوانە دوای ساڵێک لە هاتنم بۆئێرە بەڕێوبەری کۆمپانیایەک کە ئافرەتێکی پیر بوو کارەکانمی بینی بۆیە پێشنیاری بۆ کردم کە کاری لەگەڵدا بکەم بەڵام بەداخەوە کۆچی دوایی کرد وە ئەوەی ئەوکاتە شۆکی کردم ئەوەبوو هەموو موڵکەکانی کردبوو بەناوی منەوە دوایی بۆم دەرکەوت کەکەسی نییە بۆیە موڵکەکانی بەمن داوە منیش بەڵێنم بەخۆمدا کە کۆمپانیاکە دەکەمە باشترین کۆمپانیای جیهان و موڵکەکانیش دەفرۆشم و پارەکەی بۆ دروستکردنی قوتابخانە و خانەی بێسەرپەرشتان بەکاردێنم هەرخۆی ئەگەر ئەو ئافرەتە نەمردایە هەروای دەکرد بەڕاستی کەسێکی زۆر باش بوو وەک دایک بوو بۆم هەرگیز تەنهای نەدەکردم .

وە من هێشتا جۆنگکووکم لەدڵە هێشتا ئاشقی ئەوم بەڕاستی بیری دەکەم وە بیری کوڕەکان و سونهی و چایۆنیش دەکەم کاتێک هاتمە کەنەدا پەیوەندیم  لەگەڵیاندا پچڕا تەنها ئەوە دەزانم کە جۆنگکووک و لیانا هاوسەرگیریان کردووە ئەوە بەڕاستی ئازاری دام تەنانەت ئێستاش ئازارم دەدات بەهارحاڵ درەنگە پێویستە خواردن بخۆم و بڕۆمە کۆمپانیا کات درەنگی کردووە

..............................................                             ..................................................

سکرتێر:بەخێربێیت خاتوو ئینجوو

ئینجوو:زۆر سپاس جەین تەنها بەناوی خۆمەوە بانگم بکە کە بەتەنهاین باشە

جەین:باشە ئینجوو...کۆمپانیای CL دەیانەوێت لەگەڵ ئێمەدا کار بکەن وە دیزاینەکانی تۆیان زۆر بەدڵ بووە وە پێویستیان بە یارمەتی هەیە چونکە کۆمپانیاکە ئاستی فرۆشتنی نزم بۆتەوە

ئینجوو:باشە کێشەنییە کۆبوونەوەکە بخەرە بەیانی

جەین:باشە ئینجوو ئێستا دەتوانم بڕۆم؟

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now