PART 15

486 53 34
                                    

وەک ڕێزێک بۆ ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

➡___➡___➡___➡___➡___➡___➡___➡___➡___➡___➡

لیام:ئەوە کێ بەو شێوەیە لێیداویت ئایا باوکت سزای داویت هههه

بەسوکایەتیەوە گوتی وە زۆربەی قوتابیەکان پێدەکەنین زۆربەشیان بەزەییان پێمدا دەهاتەوە هەموویان سەرنجیان لەسەر من بوو کەئەمەش نائاسوودەی دەکردم

لیام:دەبێت چیت کردبێت کەوا باوکت لێیداویت یان لەوانەیە براکەت بووبێت

لەوە زیاتر فرمێسکەکانم بۆ ڕانەگیرا و کەوتنە خوارەوە لە چاوەکانم جۆنگکووکیش بەرگەی نەگرت و ڕۆشت

ئینجوو:تکایە ڕێگە بدە بڕۆم

لیام:یا بۆچی دەگریت خۆ هیچ شتێکی هەڵەم نەکردووە بوەستە لەوانەیە هەستەکانتم بریندارکردبێ

لەوە زیاتر بەرگەم نەگرت پاڵێکم پێوە ناو بە هەموو هێزم ڕام دەکرد نازانم بەرەو کوێ ڕادەکەم تەنها ئەوە دەزانم دەمەوێت لەم جیهانەدا ون بم ڕۆشتمە کڵاسێکەوە کە بەکارناهێنرێت وە دەرگاکەم لەدوای خۆمەوە داخست دانیشتم و سەرم خستە سەر قاچەکانم هەرچی لە ناخما بوو بە گریان هێنامە دەرەوە

ئینجوو:بۆچی دەبێت بەم هەموو ڕوداوە ناخۆشەدا تێپەڕبم هەر لەتەمەنێکی بچووکەوە باوکمم لەدەستدا دواتر براکەم جێیهێشتم و دایکیشم جێیهێشتم ئەی کەواتە من بۆچی دەژیم تەواو من بەرگەی ئەو ئازارانە ناگرم بابمرم

هەموویم بە دەنگێکی کز و گریانەوە دەگوت گوێم لەدەنگی دەرگا بوو بۆیە سەرم بەرز کردەوە بینیم جۆنگکووکە وە بەرەو ڕووم هاتوو دانیشت

جۆنگکووک:ئینجوو...من بەڕاستی شەرمەزاری تۆم نازانم چی بڵێم و چی بکەم تەنها ئەتوانم بڵێم بمبورە ئەم شتانەی ڕوودەدەن هەمووی بەهۆی منەوەیە دەزانم کە دایکم وای لەتۆ کردووە

بەشەرمەزاری سەری نزم کردبووەوە قسەی دەکرد منیش تەنها بەبەتاڵی سەیریم دەکرد

جۆنگکووک:وە من گوێم لە قسەکانت بوو پێشئەوەی بێمە ژوورەوە وە تکایە بیر لە مردن مەکەرەوە هەرگیز لەوانەیە تۆ هەستی پێنەکەیت بەڵام هەمیشە کەسێک هەیە کە پشتت بگرێت و خۆشی بوێیت جا چ ئەو کەسە لە خێزانەکەت بێت یان هاوڕێت بێت مردن چارەی شتەکان ناکات بیربکەوە ئەگەر ئێستا تۆ کارێکی گەمژانە بکەیت و شتێک لەخۆت بکەیت ئایا دایک و باوکت لێت خۆشدەبن بێگومان نەخێر بۆیە تکایە واز لەم بیرکردنەوانە بێنە وە من خۆم قسە لە گەڵ دایکم دەکەم چۆن دەتوانێت کارێکی وابکات دەی هەستە خۆت کۆبکەوە دەتگەیەنمە ماڵەوە

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now