PART 27

426 52 3
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_

یۆنجوون ماچی سونهی دەکات بەشۆکەوە سەیری ئەوانم دەکرد تا چانیۆڵ ڕۆشت و بە بۆکس بەربووە یۆنجوون من و جەینیش ڕۆشتین بۆ ئەوەی لێکیان جیابکەینەوە بەڵام سونهی و یۆنجوون هەردووکیانم بۆنی کحولیان لێدەهات

ئینجوو:تکایە چانیۆڵ دورکەوە ئەوان سەرخۆشن ئاگایان لە خۆیان نەبووە

بەڵام چانیۆڵ هەر بەردەوام بوو تا جەین پاڵێکی پێوەنا و ڕۆشتە بەردەمی

جەین:ئای تۆ زۆر بێزارکەریت ها ئەو کچە ئەڵێت سەرخۆشن سەرخۆش
واتا ئەوان ئاگاداری خۆیان نەبوون وە تۆ چۆن دەتوانیت وا لە برای
هاوڕێکەت بدەیت هەی نەفام تۆ زۆر خراپیت وە تۆ زۆر لە غۆرێلا دەچیت
هەی غۆرێلای ناشرین

باشە ڕاستە کاتەکەش هی ئەوە نییە بەڵام بەزۆر پێکەنینم گرتبوو دواتر بەرەو یۆنجوون چووم و هەڵمساندەوە ئایخوایە ئەو لەهۆشخۆی چووە

سونهی:یا براکەم ت..تۆ بۆچ..چی بەو شێوە...یە لە خۆشە..ویستەکەمت داوە هم

بە پچڕ پچڕی قسەکانی دەکرد بوەستە خۆشەویستی چی ئەوە وای لە ئێمە کرد دوو ئەوەندەی تر شۆکببین

ئینجوو:ئێ چانیۆڵ وەک وتم ئەوان ئاگایان لەخۆیان نییە دڵنیام بەیانی هەستن ئەم ڕوداوەیان بۆ باس بکەین زۆر شەرمەزار دەبن

جەین:دەی وەرە ئینجوو منیش یارمەتیت ئەدەم بابڕۆین

ئێمە یۆنجوونمان هەڵگرت و بەرەو ئەو ئۆتۆمبێلە ڕۆشتین کە سەرەتا پێی هاتین چانیۆڵیش قسەی نەکرد دیارە زۆر توڕەیە دوای ئەوە ئێمەش گەشتینە ماڵەوە و یۆنجوونیشمان لە جێگەکەی دانا و سپاسی جەینیشم کرد بۆ یارمەتیدانم ئێستا لە ژوورەکەمم بە ناڕەحەتی دانیشتووم هەناسەم توند بووە وا هەست دەکەم هەناسەم بۆ نادرێت وە لای سنگیشم ئازاری دەهات

فرمێسک بەچاوەکنمدا هاتە خوارەوە لەبەر ئازار ئەم شەو هەر لەبەر ئازار خەوم لێنەکەوت

~~~~~~~~~~

لەسەر مێزی نانخواردنەکە دانیشتبوین نانمان دەخوارد لەگەڵ جەین وە یۆنجوونیش هاتە خوارەوە و دەستی بەسەریەوە بوو هاتە بەرامبەر من دانیشت

یۆنجوون:ئای سەرم...ئینجوو دوێنێ شەو چیڕویدا بۆچی ڕوخسارم بەمشێوەیە چۆن منتان هێنایەوە ماڵەوە؟

بەبێزاری سەیریم دەکرد بۆچی وا خۆی دەردەخات کە هیچی بیرنییە

ئینجوو:زۆر شتی خۆش ڕویاندا و تۆش کەمێک لێدانت بەدەستی بەڕێز غۆرێلا خوارد

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now