PART 9

530 64 16
                                    

وەک ڕێزێک بۆ ماندووبونم
ڤۆت وکۆمێنت بکە

بادەستپێبکەین!

×_×_×_×_×_×_×_×_×_×_×

ئینجوو:سڵاوتان لێبێت من چۆی ئینجووم وە لەجێی سکرتێرەکەی بەڕێز جیۆن هاتووم بەهۆی هەندێک کێشەوە وە بەڕاستی بیرۆکەکانی ئێوە زۆر باش و تەواو بوون بەڵام بەبۆچوونی من خانەیەکی بێسەرپەرشتان بنیادبنێن زۆر باشترە چونکە وەک خۆتان ئەزانن لە تەواوی کۆریای باشوور تەنها ٥ خانەی بێسەرپەرشت هەیە کە ئەوانیش ڕێژەیەکی کەمی منداڵان وەردەگرن لەبەر ئەو هۆیەش چەندین منداڵ بێبەش دەبن لە خواردن و خواردنەوە و شوێنی حەوانەوە تەنانەت لەوانەشە بمرن

ئینجوو:بۆیە پێموایە خانەیەکی بێسەرپەرشتان بنیادبنێن زۆر باشەبێت

هەناسەیەکی قوڵم هاڵمژی و سەیری بازرگانەکانم کرد کە بەیەکەوە چپەچپیان بوو زۆر ئەترسم چی ئەگەر بیرۆکەکەمیان بەدڵ نەبوو سەیری جۆنگکووکم کرد کە بەهێمنی سەیری بازرگانەکان دەکات لەکۆتایدا یەکێک قسەی کرد

بازرگان۱:بەڕێز جیۆن ئێمە قسەمان کرد لەسەر بیروڕای خۆمان و خاتوو چۆی بەڵام قسەکانی خاتوو چۆیمان بەلاوە ڕاست بوو بۆیە دەمانەوێت ببینە یەکەم کۆمپانیا کە لەدوای ۱۰ساڵ خانەیەکی بێسەرپەرشتان بنیاد دەنێت

واتا بەدڵیان بوو سپاس بۆ خوا سەیری جۆنگکووکم کرد کە بزەیەکی کەمی بۆ کردم دواتر خۆی جدی کردەوە و سەیری بازرگان۱ کرد

جۆنگکووک:زۆر سپاس بەڕێز یۆن بۆئەوەی پێشنیارەکەمانت بەدڵ بوو وە دڵنیاتان ئەکەمەوە کە ئەو بیرۆکەیە باشترین بیرۆکەیەو پەشیمان نابنەوە لێی

..

..

..

..

..

..

..

..

..

..

..

..

..

..

..

JUNGKOOK POV:

کە ئینجوو هاتوو گوتی کە لەجێی چایۆن دێتە کۆبوونەوەکە کەمێک ترسام پێموابوو هیچ شتێک لەوبارەیەوە نازانێت بەڵام زۆر بەشێوەیەکی جوان و بەڕێزانە قسەی دەکرد وەک بڵێی چەند ساڵە ئەو کارەی کردبێت بەهارحاڵ ئەمە کۆبونەوەیەکی گەورە بوو ئەگەر شکستمان تێداهێنابا ئەوا زیانێکی زۆر بەر کۆمپانیاکەم دەکەوت بەڵێ ئیتر ئەم کۆمپانیایە دەبێتە هیمن بەڕاستی نازانم چۆن دڵخۆشی خۆم دەرببڕم ئەم ئێوارەیە بڕیار وایە باوکم کۆمپانیاکە بکات بەناوی منەوە پێموابێ پێویستە کارەکانم بکەم بۆئەوەی بەزوترین کات بڕۆمەوە ماڵەوە

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now