PART 8

569 58 22
                                    


وەک ڕێزێک لەماندووبونم ڤۆت و کۆمێنت بکەن
ئێستاش

بادەستپێبکەین

+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+

یۆنجوون:پێویستیان بەمن نییە دوو ڕۆژی تر چاکدەبێتەوە و مێشکی من ئەخۆن بەهەردوکیان

سوبین:من ئەوەم وت کە پێویستبوو بیڵێم ئەوەی تر لەسەر خۆتە

کای:کوڕینا وەرن بۆئێرە چیدەکەن لەودوورەوە

نەمهێشت سوبین قسەی تر بکات ڕۆشتمە لای کای

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

INJOO POV:

لەبەردەم ژووری نەشتەرگەری وەستاوم وا نزیکەی کاتژمێر سێی شەوە چوار کاتژمێرە نەشتەرگەریەکە دەستی پێکردوە و لەو کاتەوە هەواڵی دایکم نازانم

لەناکاو پەرستارێک بەپەلە و شڵەژاویەوە هاتە دەرەوە بەپەلە چومە لای

ئینجوو:چیبوە دایکم باشە وایە

پەرستار:ببورە ئێستا ناتوانم هیچ بڵێم

بەپەلە خۆی لادا و دوای ۳خولەک بە بتڵێک خوێنەوە هاتەوە تکایە بادایکم هیچی بەسەر نەیەت دوای ۱٥خولەک لە چاوەڕوانی پزیشک کانگ هاتە دەرەوە منیش یەکسەر بەرەو ڕووی چووم

ئینجوو:دکتۆر تکایە پێم بڵێ دایکم چۆنە ئەو باشە وایە

پ.ک:بەداخەوە نەخۆشەکەمان لەدەستدا

چی ئەو قسەیەی من گوێم لێبوو ڕاستبوو نانا دڵنیام درۆئەکات دایکم من جێناهێڵێت

ئینجوو:نەخێر تۆ ڕاست ناکەیت دایکم من جێناهێڵێت درۆ دەکەیت

بەهاوارو گریانەوە دەمگوت

پ.ک:پێویستە بڕۆم بۆخۆتان خۆشبن

دەرگای ژووری نەشتەرگەریەکە کرایەوە دایکمیان هێنایە دەرەوە بەخێرایی چوومە لای

ئینجوو:دایکە هەڵسەوە دەزانم ئەوان درۆ دەکەن تۆ من جێناهێڵیت تکایە هەڵسەوە دایکە من تەنها مەکە کەسم نییە دایکە تەنها تۆم هەیە هێشتا بەڵێنەکەمم نەبردۆتە سەر نەبومەتە دیزاینەر ماڵێکی گەرم و گەورەم بۆخۆمان نەکڕیوە دایکە تکایە هەڵسەوە جێم مەهێڵە

کەوتمە سەر چۆک پڕ بەدڵم ئەگریام ئەمقیژاند هەرچی لەو نەخۆشخانەیا بوو ئاگای لەم بارودۆخەم بوو هەندێکیان بەچاوی
بەزەییەوە سەیریان دەکردم هەندێکیشیان وایان دەزانی شێتم بەڵام بەلامەوە گرنگ نییە تەنها دایکم گرنگە دایکمیان بردو منیشیان بێهۆشکرد

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now