PART 16

478 50 13
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

_______---------______---------______-------_____--------____

لیانا:سەیرکە مشکی بچووک هەوڵی نزیک بوونەوە لە جۆنگکووک مەدە ئەگەرنا ڕووبەڕووی من دەبیتەوە

ئینجوو:تۆ بەهەڵە تێگەیشتوویت لیانا من و جۆنگکووک هاوڕێین لە هاوڕێ زیاتر ....

لیانا:بەسە درۆزن تۆ درۆ دەکەیت هەموو کۆریا بە نێوانی تۆ و جۆنگکووک دەزانن ئەگەر بوێری بکەیت لێی نزیک ببیتەوە ئەوا شتێک ڕوودەدات کە بەدڵی تۆ نابێت

بەتوڕەیی گوتی و ڕۆشت بۆچی وادەکەن هەمووان بەشێوەیەکی ناشرین هەڵسوکەوتم بەرامبەر دەکەن نەمدەویست هەرلێرەدا بوەستم بەرەو ڕووی چانیۆڵ و سونهی ڕۆشتم

ئینجوو:سڵاو هاوڕێیان

چانیۆڵ:سڵاو لە تۆش ئینجوو

سەری نزم کردبوەوە بوەستە ئایا ئەو شەرمەزارە

ئینجوو:بۆچی وا سەرتان نزم کردۆتەوە؟

سونهی:ئینجوو! ئێمە زۆر داوای لێبووردن دەکەین تکایە بمانبورە کەوەک هاوڕێیەک پشتگیریمان نەکردیت

بەگریانەوە قسەکانی دەکرد و توند دەستەکانی گرتبووم

ئینجوو:یا بۆچی دەگریت تاوانی ئێوەی تێدا نییە ئێوە تەنها خۆتان پاراستووە ئێستاش تکایە ئەم فرمێسکانە بەنرخانە بۆ شتێکی بێمانا مەڕێژە

بەدەستەکانم فرمێسکەکانیم دەسڕیەوە

ئینجوو:تکایە وامەکەن ئێوە دڵگرانم دەکەن بەمشێوەیە دەی وەرن بابچین چادرەکانمان هەڵبدەین

دەستی هەردوکیانم گرتوو لەگەڵ خۆمدا بردمن بەڕێوبەر گوتی کەکێشە نیە لەگەڵ کێدا چادرەکانمان بەشدەکەین تەنها نابێت کچ و کوڕ لەیەک چادردا بن و تەواو بۆیە چانیۆڵ ڕۆشتە لای هاوڕێکانی و من و سونهیش چادرەکەمان چاکدەکرد تاکو هەستم کرد کەسێک گوێم ڕادەکێشێت

چایۆن:ئای خیانەتکار بۆچی نەهاتیتە لام هاوڕێی نوێت دۆزیوەتەوە منت لەبیر کردووە؟

بەپێکەنینەوە سەیریم کرد سونهیش تەنها بە پرسیارەوە لێی دەڕوانین

ئینجوو:نەخێر هەرگیز چۆن تۆ لەبیر دەکەم گەمژە تەنها کاتێک هاتمە نێو پاسەکە تۆ و هۆسۆک خەریکی کاری ڕۆمانسی بوون بۆیە منیش گوتم با نەچمە نێوانیان

چایۆن:یا بۆچی وادەکەیت...بەهارحاڵ ئینجوو ئەم خاتوونەم پێناناسێنی؟

ئینجوو:ئا بێگومان چایۆن ئەمە سونهیە ئامۆزای چانیۆڵە کە دڵنیام هۆسۆک پێی گوتویت کە کێیە سونهی ئەمەش چایۆنەو لەکۆپانیا سکرتێری جۆنگکووکەو هەرلەوێش بوینە هاوڕێ وە خۆشەویستی هۆسۆکە

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now