PART 3

691 76 23
                                    

وەک ڕێزێک لەماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈

ئینجوو:نامانکەیتە ژوورەوە براکەم یۆنجوون

خۆی لادا بۆئەوەی بچمە ژوورەوە منیش چووم بەڵام هەر لەگەڵ یەکەم هەنگاوم بۆ ژوورەوە لوتمم گرت ماڵەکە پڕببوو لە بۆنی کحول وە هەموو لایەک بە پاکەت و بتڵی کحولەکان دەورە درابوو کەوای کردبوو ماڵەکە دیمەنێکی ناشرینی هەبێت بەڵام من بۆئەمە نەهاتووم بۆ ئێرە تا سەیری ناو ماڵەکەی بکەم و ڕەخنەی لێبگرم بۆ قسە هاتووم بەرەو قەنەفەکە ڕۆشتم و دانیشتم ئەویش هاتوو دانیشت دواتر سەیری کردم و وتی

یۆنجوو:دەی چیت هەیە بیڵێ و بڕۆ

ئینجوو:زۆر درێژە نادەم بەبابەتەکە بە کورتی پوختی پێت دەڵێم...یۆنجوون دایکم دەیەوێت بتبینێت وە شتێکی گرنگت پێبڵێت

یۆنجوون:سەیرکە گەر داوای پارە دەکەن ئەوا نیمە بۆیە بڕۆ دەرەوە کارم هەیە

کە ئەو قسانەی کرد شۆک بووم واتا ئاوا لەمن و دایکم گەشتوە بەتوڕەیی هەستام بۆئەوەی بڕۆم بەڵام قسەکەی دایکمم بیرهاتەوە

"گەڕانەوە بۆ دواوە"

ئینجوو:دایکە چۆنیت ئازارت نیە؟

خ.چۆی:من باشم کچم لە تاقیکردنەوەکەت چۆنبویت؟

ئینجوو:زۆر باش بووم دایکە خۆت دەزانیت من باشم لە ئینگلیزیدا بۆیە نمرەی تەواو دێنم

خ.چۆی:ئافەرین کچم شانازیت پێوە دەکەم بەڵام کچم داواکاریەکم هەیە

ئینجوو:فەرموو دایکە داواکاریەکەت بڵێ

خ.چۆی:ئەمەوێت یۆنجوون ببینم خودا دەزانێت لەوانەیە هەرگیز جارێکی تر نەیبینمەوە بۆیە تکایە بڕۆ بۆلای بیهێنە بۆ ئێرە وە پێشی مەڵێ دایکم شێرپەنجەیەتی خۆم پێی دەڵێم تکایە کچم ئەو داواکاریەم جێبەجێبکە

ئەم قسانەی دەکرد کاتێک فرمێسکەکانی ئەهاتە خوارەوە

ئینجوو:نەخێر هەرگیز

خ.چۆی:تکایە کچم دڵممەشکێنە

ئێنجوو:بەڵام...باشە تەواو بەگوێت دەکەم

"گەڕانەوە بۆ ئێستا"

فرمێسک بە چاوەکانما ئەهاتە خوارەوە کاتێک قسەکەی دایکم بیرکەوتەوە بۆیە ئاوڕم دایەوە و کەوتمە سەر چۆک ئەویش بە سەیری سەیری دەکردم

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now