PART 31

500 55 0
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈

ئینجوو:تەنانەت ڕێگە بە خۆشەویستەکەشت نادەیت!

بەشۆکەوە دەستەکانیم لابرد و سەیری دواوەم کرد ئەویش بەزەردەخەنە جوانەکەی سەیری کردم و بەخێرایی هاتە باوەشمەوە

ئینجوو:بیرم دەکردیت....بۆچی هیچ ناڵێیت ئایا تۆ بە هەڵسانەوەی من دڵخۆشنیت؟

دورکەوتەوە و بە خەمباریەوە سەیری کردم هەست بە تەڕی چاوەکانم دەکەم پێموایە فرمێسکی خۆشییە ئێستا لە شۆکەکەم دێمە دەرەوە بەخێرایی بەڕەو ڕووی ڕۆشتم و باوەشم پێداکرد تێربۆنیم کرد دواتر ماچم کرد ئەویش ماچی کردمەوە

لیام:ئایخوایە کە قێزەونن

دوای کەمێک لێکدوورکەوتینەوە ویستم قسەبکەم بەڵام یۆنجوون خێرا هاتوو ئینجوو خستە نێو باوەشیەوە دوای ئەوە لێک دوورکەوتنەوە

یۆنجوون:ئینجوو گیانەکەم تۆ باشیت وایە؟

بەخەمەوە پرسی

ئینجوو:من زۆر باشم براکەم خەمت نەبێت ئەی ئێوە بۆ لەو دوورەوە وەستاون بۆچی نایەنە لام

مەبەستی کوڕەکان بوو لەگەڵ چایۆن و جەین وەهەرواها چانیۆڵ و سونهیش ئەوانیش بەخێرایی چوونە باوەشیەوە دوای کەمێک جیابووتەوە ئینجوو بەرەو لیام و لیانا ڕۆشت و باوەشی بەوانیشدا کرد

لیانا:ئای ئینجوو زۆر دڵخۆشم ئەمە گەورەترین دیاری ڕۆژی لەدایکبوونەکەمە

دوای ئەوە لیام بەتوڕەییەکی گاڵتەوە سەیری کرد وگوتی

لیام:یا لەو ئۆتۆمبێلە گەورەتر نییە کە من بۆتم هێنا

ئێمە پێکەنین بەقسەکەی

لیام:ئینجوو کچێ کارێکی باشت کرد کە هەڵسایتەوە خۆ ئەوە خەریک بوو شێتمان بکات بوێری قسەکردنمان لەگەڵی نەبوو چونکە ڕاستەوخۆ هەڵدەچوو ئایخوایە کەبیری لێدەکەمەوە موچڕکە بە لەشمدا دێت

بەترسەوە گوتی و سەیری منی کردوو منیش بەتوڕەیی سەیریم دەکرد تا ئینجوو هاتە لام و دەستی گرتم

ئینجوو:بەڵێن بێت چیتر بەتەنها بەجێتنەهێڵم

بەزەردەخەنەوە گوتی منیش نزیک بوومەوە بۆئەوەی ماچی بکەم بەڵام لیام قسەی کردوو پێی بڕین

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now