PART 13

488 49 32
                                    

وەک پشتگیریەک بۆ ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°

لیانا:ئەوە ناوی ئینجووە وەکو مشک بە جۆنگکووکەکەمەوە نوساوە..یەک خولەک تۆ ئەوت بەدڵە

لیام:هههه لیانا بەو مێشکە بچوکەت وادەزانیت ئەو گەمژەیەم بەدڵە تەنها ئەم ماوەیە یاریم نەکردوە بیری یاریەکانمم کردووە

بەزەردەخەنەیەکی شەیتانیەوە سەیری ئەو مشکەی دەکرد منیش پێکەنیم و دەستێکم خستە سەر شانی

لیانا:بەهیوای بەختێکی باش براکەم

دواتر ڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوە

..  ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..                        ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..  ..

INJOO POV:

خەریکی قسەکردن بووم لەگەڵ چایۆن وە سپاسی کردم  کە یارمەتی هۆسۆکم دا لەپلانەکە

ئینجوو:دەی چایۆن گیانەکەم کارەکانت بکە بامنیش بڕۆم

چایۆن:باشە گیانەکەم بای

دواتر چوومە ناو بەرزکەرەوەکەوە دەرگای بەرزکەرەوە خەریک بوو داخرێت تا کەسێک هاتە ژوورەوە کە سەیری کردم ترسێک بەناو جەستەمدا بڵاوبۆوە

لیام:سڵاو خاتونی جوان

ئینجوو:ئێ سڵاو لەتۆش بەڕێز لیام

لیام:تەنها لیام...وە ڕێکەوتێکی زۆر سەیرە دوبارە لێرە یەکترمان بینیەوە

ئینجوو:بەڵێ وایە زۆر ڕاستە

لەبەختی من دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە منیش سەیرێکی لیامم کردوو کەمێک خۆم دانەواند دواتر ڕۆشتمە دەرەوە بۆ هۆڵی کارکردنەکەم  و دەستم کرد بەکارکردن


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

لەماڵەوە دانیشتبووم وانەکانم دەخوێند تا گوێم لەدەنگی دەرگا بوو بۆیە چووم و کردمەوە بەڵام کێم بینی ئەو کەسەی کە دواهەمین کەسە چاوەڕێی هاتنی بکەم سەری نزم کردبوە بەڵام دواتر سەیری کردم

یۆنجوون:ئی..ئینجوو دەتوانم بێمە ژوورەوە؟

شۆک بووم بەهەڵسوکەوتەکانی بۆچی وا بەبەڕێزی قسەدەکات ئایا دەیەوێت لێرە بمێنێتەوە یان شتێکی تری دەوێت بەهارحاڵ ڕێم بۆ کردەوە ئەویش هاتە ژوورەوە

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now