PART 23

439 51 5
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

~~~~~~~~~~~~~~

کارمەند:خاتوو چۆیی

خێرا سەیری دواوەم کرد بەڵام بینیم ئینجوو بوراوەتەوە نەمتوانی خۆم بگرم بەخێرایی لەباوەشم گرت و بەرەو ئۆتۆمبێلەکەم ڕۆشتم و ئەوم کردە دواوە و خۆشم سەرکەوتم دواتر خێرا ڕۆشتم زوو زوو لە ئاوێنە بچووکەکەی ئۆتۆمبێلەکەوە سەیریم ئەکرد بەڵام ناجوڵێت لە کۆتاییدا گەشتمە نەخۆشخانە خێرا بەباوەش بردمە ژوورەوە

جۆنگکووک:تکایە کەسێک بێتە ئێرە یارمەتیم بدەن

دوو پەرستار خێرا هاتن و ئەویان برد منیش تەنها دوایان کەوتم تا چوونە ژوورێکەوە


≂≂≂≂≂≂≂≂≂
≃≃≃≃≃≃≃≃≃
≂≂≂≂≂≂≂≂≂

وا نیو کاتژمێرە لێرە وەستاوم هێشتا نەهاتوونەتە دەرەوە
ئۆهـــ لەکۆتایدا پزیشکەکە هاتە دەرەوە منیش ڕۆشتمە لای

جۆنگکووک:چیبوو ئایا ئەو باشە؟

پزیشکەکە کەمێک سەری نزم کردەوە
بوەستە بۆچی وادەکات نەکا مردبێت
نەخێر من بێ ئەو ناتوانم بژیم
چاوەکانم پڕبوون لەئاو

پزیشک:بەڕێزم ئەو خاتوونە نەخۆشی دڵی هەیە

خێرا سەرم بەرز کردەوە واتا نەمردووە بەڵام یەک خولەک نەخۆشی دڵی هەیە

جۆنگکووک:چی؟

پزیشک:بەڕێزم خاتوو چۆی نەخۆشی دڵی هەیە و لە قۆناغێکی خراپدایە

جۆنگکووک:ئە...ئەی چارەسەر چییە؟

پزیشک:بەڕێزم بۆ ئەم بابەتە پێویستە قسە لەگەڵ پزیشکێکی لێهاتووتر بکەم ئەمەش مانگێکی پێدەچێت

خێرا یەخەیم گرت و گوتم

جۆنگکووک:ئەگەر شارەزایت نییە بۆچی بویتەتە پزیشک ها؟

دوو پاسەوان هاتنوو لێکیان کردینەوە منیش بەخێرایی بەرەو ژوورەکەی ئینجوو ڕۆشتم وادیارە هێشتا بە هۆشخۆی نەهاتۆتەوە چوومە سەر کورسیەکەی تەنیشتی دانیشتم


جۆنگکووک:چی دەبوو گەر وات نەکردایە ئێستا بەیەکەوە بوین وبەخۆشی دەژیاین بەهارحاڵ زوو باش بەرەوە کە بەو شێوەیە تۆ دەبینم بێهیوا دەبم


ئینجوو:لەوانەیە شتێکی باشم کردبێت بەو کارەم ئێمە هەرگیز بۆ یەک نەدەبوین تەنها هیوات بەخۆت دەدا ئەگەرنا بوونی من و تۆ بەیەکەوە خەیاڵەو تەواو

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now