PART 25

417 52 0
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

~~~~~~~~~~~~

یۆنجوون:ئینجوو!؟

بەهاوارەوە گوتم و بەخێرایی بەباوەش هەڵم گرت بەخێرایی چوومە دەرەوەی ماڵەکە باشبوو شۆفێرەکەی ئینجووی لێبوو ئێمەی گەیاندە نەخۆشخانە و ئێستا ئینجوو لە ژوورەوەیە پشکنینی بۆ دەکەن

سوبین:یۆ...یۆنجوون ئایا ئینجوو باشە؟

بە چاوە پڕ فرمێسکەکانم سەیریم کرد ویستم وەڵامی بدەمەوە بەڵام پزیشکەکە  هاتە دەرەوە منیش خێرا ڕۆشتمە بەردەمی

یۆنجوون:تکایە پێم بڵێ خوشکەکەم چۆنە ئایا ئەو باشە وایە؟

پزیشکەکە بە خەمباری سەیری کردم وتی

پزیشک:بەداخەوە بەڕێزم کە ئەوە ئەڵێم بەڵام خوشکەکەت نەخۆشی دڵی هەیە وە لەبەرئەوەی زۆریشی خواردبۆوە بوراوەتەوە تکایە جارێکی تر ئاگاداری بە و مەهێڵە ئەوەندە بخواتەوە ئەگەرنا دەمرێت..وە خەمتان نەبێت برینەکەی سەری زۆر قوڵ نییە چارەسەرمان کرد کێشەش نییە ئەگەر بیبەنەوە بۆ ماڵەوە بەڵام وا باشترە تا بەیانی لێرەبێت

ئەوەی وت و ڕۆشت باوەڕ بە گوێیەکانم ناکەم واتا ئینجوو نەخۆشە کەوتمە سەر زەویەکە و دەستم کرد بەگریان سوبینیش بەخێرایی هاتە لام

یۆنجوون:تۆش گوێت لەوە بوو سوبین ئەو..ئەو زۆر نەخۆشە ناکرێ ئەویش وەکو دایکم جێمبهێڵێت

سوبین:نەخێر ئەو هەرگیز تۆ بەجێناهێڵێت ئێمە چارەسەرێک دەدۆزینەوە...دەی هەستەوە براکەم بەوشێوەیە خۆت وێران مەکە بڕۆ بۆلای خوشکەکەت ئەو پێویستی بە تۆیە تۆ نابێت بەم شێوەیە بێهیوا بیت

سوبین ڕاستدەکات نابێت ئینجوو بەم شێوەیە بمبینێت ئەگەرنا بێهیوا دەبێت فرمێسکەکانم سڕیەوە و سپاسی سوبینم کرد پاشان ئەویش ڕۆشت وە ویستم بچمە ژوورەوە بۆلای ئینجوو بەڵام ئەو هاتە دەرەوە

یۆنجوون:ئینجوو تۆ چیدەکەیت لەدەرەوە پێویستە لە ژوورەوە بیت

ئینجوو:کاکە تکایە بابڕۆینەوە بۆ ماڵەوە

هاتوو دەستەکانی گرتم و ڕایکێشام بەدوای خۆیدا بەڵام من وەستام

ئینجوو:کاکە دەزانم نەخۆشی دڵم هەیە و لەهەر ساتێکدا بێت لەوانەیە بمرم بۆیە تۆش وا لەخۆت مەکە وەرە بابڕۆینە ماڵەوە

واتا ئینجوو دەزانێت نەخۆشی دڵی هەیە ئەی بۆچی ئەوەنە بە ئارامی قسە دەکات هیچم نەوت و دوای کەوتم نامەوێ لە ئێستادا پرسیاری لێبکەم

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now