PART 24

408 51 4
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

➩ ➩ ➩ ➩ ➩ ➩ ➩ ➩ ➩ ➩ ➩ ➩ ➩ ➩ ➩ ➩

لیانا:چی!؟ بەڕاست واتا ئەو نەخۆشە؟

جۆنگکووک:هم...پزیشکەکە گوتی کە لەگەڵ پزیشکێکی لێهاتووتر لەو بارەیەوە قسە دەکات

لیانا: بێمانایە...ئەی کاردانەوەی ئەو چۆنبوو ئایا زۆر گریا؟

بەخەمەوە پرسیم ڕاستە نێوانمان زۆر باشنەبوو بەڵام خەتا لە خۆم بوو

جۆنگکووک:من بە کاردانەوەی شۆک بووم ئەو پێدەکەنی

لیانا:چی پێدەکەنی؟ئایا کێشەی دەروونی هەیە؟

کەئەوەم گوت جۆنگکووک بەبێزاری سەیری دەکردم ڕاستە پرسیارەکەم زۆر بێمانا بوو

لیانا:جۆنگکووک دەمەوێت ڕۆژێک ئینجوو بێتە ئێرە و داوای لێبووردنی لێبکەم بۆ هەڵەکانم دەتوانم بانگی بکەم؟بەڕای تۆ ڕازی دەبێت؟

جۆنگکووک:بەڵێ ڕازی دەبێت...نازانم بۆچی ئەوەی گوت بەڵام گوتی ڕۆژێک دێتە ئێرە بۆ سەردانت

بە سەرسامییەوە سەیریم کرد ئینجوو خۆی دێتە لام ئایا وەک تۆڵەکردنەوە دەمکوژێت ژەهرخواردم دەکات جۆنگکووک خێرا هەستایەوە و ڕۆشتە سەرەوە

لیانا:هێی جۆنگکووک بۆچی نانەکەت نەخوارد؟ئای خوایە ئەو دوانە یەکیان زۆر خۆشدەوێت بەڵام دەرینابڕن ههه چۆن دەریببڕن کە من لەو نێوانەدام

هەستامەوە یارمەتی خزمەتکارەکەم دا لە کۆکردنەوەی قاپەکان

_-_-_-_-_-_-_-_-_-_

ئێستا دوو هەفتە بەسەر ئەو کاتەدا ڕۆشتووە کە جۆنگکووک ڕاستیەکانی پێمگوت لەم ‌ماوەیەدا بیرم دەکردەوە ئینجوو بانگبکەم بۆ ماڵەکەم و داوای لێبووردنی لێبکەم بەڵام نازانم چۆن پێی بڵێم نەخێر تەواو پەیوەندی پێوە دەکەم و بانگهێشتی دەکەم هەر ئەوەندەیە

مۆبایلەکەمم دەرهێنا پەیوەندیم بە ئینجووەوە کرد ئەویش دوای چەند چرکەیەک وەڵامی دامەوە

ئینجوو:سڵاو؟

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دەستم کرد بە قسەکردن

لیانا:سڵاو ئینجوو دڵنیام دەزانیت کێم وایە؟

گوێم لەدەنگی پێکەنینی بوو لەو دیوی مۆبایلەکەوە

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now