Chapter 1

850 163 1K
                                    

لــە <ئــەرژەنــتـیــن
لــە <بــۆیــنــس ئــایــرس>





بەیانییەکی خۆش بوو کچێک لە باخچە بچووکەکەیان خەریکی چاندنی گوڵ بوو ئەو زۆر بەخۆشەویستییەوە
خزمەتی گوڵەکانی دەکرد، ئەمڕۆ دەیەوێ گۆڵێکی تر بچێنێ لە گوڵەکانی کە تازە کڕیویەتی.







خۆرخێ ڕۆدریگێز باوکی جۆرجینا ڕۆدریگێزە چەندین ساڵە نەخۆشی دڵی هەیە پێویستی بە نەشتەرگەرییە بەڵام جۆرجینا پارەی نەشتەرگەرییەکەی نییە ئەو هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی پارەکە کۆ بکاتەوە لە ئێستادا خۆرخێ بە دەرمان ڕاگیراوە.








خۆرخێ"کچەکەم"
|بە هێمنی وای وت|










جۆرجینا"بەڵێ باوکە گیان؟"
|بە خەندەوە وەڵامی دایەوە|








خۆرخێ"ئەمجارە چ گوڵێک دەچێنیت؟"
|بە مەراقەوە پرسی|








جۆرجینا"ئەمجارە دەمەوێ گوڵە بەیبوون بچێنم ئەوەی کە.....٭دڵی پڕ بوو٭....ئەوەی کە دایکم زۆری حەز لێ بوو"
|بە دڵی پڕەوە وای وت|  








خۆرخێ"هەموو بەیانیەک کە هەڵدەستام بە بۆنی گوڵە بەیبوونەکەی دایکت هەڵدەستام بەڵام ئێستا بە خۆشترین بۆنیش هەڵسم ناگاتە بۆنی گوڵە بەیبوونەکانی دایکت"
|بە خەمباری وای وت|









جۆرجینا چاوی پڕ ئاو بوو بوو بۆ ئەوەی باوکی زیاتر خەم نەخوات چاوەکانی سڕی و ویستی باسەکە بگۆڕێت، چونکە خەم خواردن خراپە بۆ نەخۆشیەکەی باوکی.







جۆرجینا"هههههه دەی کێشە نییە ئێستا ئەو لە ئاسمانەوە سەیرمان دەکات ئەگەر ببینێت گوڵی بەیبوونمان چاندووە زۆر دڵ خۆش دەبێت"
|بە زەردەخەنەوە وای وت|






خۆرخێ"بەڵێ بەڵێ ههههه کەواتە منیش دەمەوێ لەگەڵت بیچێنم"
|بە دڵ خۆشییەوە وای وت|








جۆرجینا"دەی دەی وەرە"
|وتی و شوێنی بۆ باوکی کردەوە|







جۆرجینا و باوکی بەیەکەوە گوڵەکانیان دەچاند جۆرجینا گوڵی بەیبوونی زۆری هێنا بوو ئەیویست بەشێکی زۆری باخچەکەیان ئەم جۆرە گوڵە بێت چونکە ئەو گوڵە دایکی بیردەهێنێتەوە، خۆرخێ و جۆرجینا بە دەم گوڵ چاندنەوە قسەشیان دەکرد







خۆرخێ"ئەی ئەمڕۆ ناڕۆی بۆ سەر کار؟"
|بە سەرسوڕماوی پرسی|








جۆرجینا"ههههههه ئەمڕۆ ڕۆژی پشووە باوکە"
|بە پێکەنینەوە وای وت|








خۆرخێ"ئاهـ، بەڕاست؟چەن ڕقم لە ڕۆژانی پشووە بەس ئەو خوایە دەزانێت کە چەندم ڕق لێیە"
|بە ڕقەوە وای وت|











✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Où les histoires vivent. Découvrez maintenant