Chapter 25

213 84 4.1K
                                    

دوای یـەک هـەفـتـە




لەو هەفتەیە زۆر شت ڕوویانداوە جۆرجینا زۆر زۆر خراپ بووە لە ژوورێکی بچووکی ماڵەکەیان کە ژووری خەوتنی باوکی بوو خۆی بەند کردووە و دەرگاکەی لەسەر خۆی کلیل داوە هیچ شتێک ناخوات تەنها خەم دەخوات وتمان جونیۆر ئاڵوودەی بووە بەڵام جۆرجینا زۆر لە جونیۆر خراپتر ئاڵوودەی بوو بوو بەڕاستی وای دەزانی کە کوڕی خۆیەتی قسەکانی کریسیش لەلایەکی تر کریس و قسەکانی زیاتر و زیاتر خراپی دەکرد سەبارەت بە جونیۆر ئەویش هیچ لە جۆرجینا باشتر نییە وەک جۆرجینا ئەویش لە ژوورەکەی خۆی دەرناچێت دەرگای کلیل داوە بەڵام هەندێ جار کریس دەیترساند تا دەرگاکە بکاتەوە بەڵام ئەوەش هیچ سوودێکی نەبوو بەردەوام لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتبوو دەگریا نەیدەویست نان بخوات لە ترسی باوکی جار جارە دوو کەوچکی دەخوارد ئەویش بە زۆر، دەربارەی کریس ئەو زۆر پەرێشان بوو بوو نەیدەزانی چی بکات چونکە جونیۆر زۆر لە جاران خراپتر بوو بوو هەندێ جار خۆی تاوانبار دەکات بەڵام دواتر پەشیمان دەبێتەوە و دەڵێت من کارە ڕاستەکەم کردووە و هەژارێکم لە ژیانمان دەرکردووە سەری لێ شێواوە نازانێ چی بکات و چۆن کوڕەکەی چاک بکاتەوە، جار جارەش وا هەست دەکات کە بیری جۆرجینا دەکات بەڵام خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت بەوەی کە تەنها حەزێکی کاتییە بۆ ئافرەتێک، سەبارەت بە هاوڕێکانی جۆرجینا ڤێرا زۆر پەشیمان بوو لەو قسانەی کە بە جۆرجینای وت ئەو دەزانێ کاتێک جۆرجینا حاڵی دەروونی باش نییە نابێ زۆری لێ بکەی و زۆر بچیتە لای چونکە دەیەوێ تەنها بێت ماڕک لە هەوڵدان داییە بۆ ئەوەی کە ئاشتیان بکاتەوە



با ببینین و بزانین دوای ئەم هەفتە پڕ لە ئازارە چ شتانێک بەڕێوەیە!

_________________________________________

لــە <ئــیــســپــانــیــا>
لــە <مــەدریــد>







لـە مـاڵـی کـریـس






ڕامۆس"ئەرێ ماڕکۆ چۆن جونیۆر ڕازی بکەین کە ئەویش بێت بۆ نان خواردن؟"
|بە پەشۆکاوی وای ووت|








ئەسێنسیۆ"نازانم بەخوا بەڵام هەر چیمان کردووە ئەبێ ڕازی بکەین"
|بە بێ چارەیی وای وت|







کریستیانۆ"ئەرێ هاوڕێیان من ئێوەم هێناوە بۆ ئەوەی ڕازی بکەن ئەوە چییە ئەو هەموو قسەیە دەی وەرن"
|بە کەمێ توڕەییەوە وای وت|






ئەسێنسیۆ"ئەرێ دە باشە بۆچی توڕە دەبیت"
|بە بێزارییەوە وای وت|







ڕامۆس و ئەسێنسیۆ چوونە سەرەوە بۆ لای جونیۆر ڕامۆس ویستی دەرگاکە بکاتەوە بەڵام داخرا بوو





✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now