Chapter 15

237 90 214
                                    

لــە <پــرتــوگـــال>
لــە <دوورگــەی مــادێــڕا>



ڕۆژی دواتر







بـەیـانـیـەکـەی🌻





ڕوانــگــەی 'جــۆرجــیــنــا ڕۆدریــگــێــز'





بە دەنگی زەنگی کاتژمێرەکەم لەخەو هەستام چوومە گەرماو گەرماوێکی هێمنم کرد و هاتمە دەرەوە قژم وشک کردەوە، ئەی چی لەبەرکەم نازانم؟ پێم واییە ئەمەیان  گونجاو بێت




کە جلەکەم لەبەر کرد زۆر پێیەوە جوان بووم هەر خۆم ئاشقی خۆم بووم، ئینجا دواتر چوومە خوارەوە خواردنی بەیانیم ئامادە کرد بە دڵنیایەوە خواردنی ئەرجەنتینیم دروست نەک پرتوگالی دوای ئەوەی سفرەکەم بە جوانی ڕازاندەوە ئاگام لێ بوو کە ماڕک هەڵسابوو لەخەو





ماڕک"جۆرجی تۆ چۆن وا زوو هەڵساویت کچێ؟"
|بە سەر سوڕماوی وای وت|








جۆرجینا"دەی ئەمڕۆ ئەڕۆم لەگەڵ جونیۆر بەڵێنم پێی داوە بۆیە زوو هەڵسام خواردنیشم ئامادە کرد بۆ تۆ و بەڕێوبەر چونکە ئەزانم خواردنە پرتوگالییەکانی ئەو هۆتێلەت پێ ناخورێ"
|بە خەندەوە وای وت|






ماڕک"ئەمە ماستاوە یان چی دڵنیام کارێکت پێمە بۆیە خواردنت بۆم دروست کردووە"
|بە توانجەوە وای وت|






جۆرجینا"نەخێر گەمژە وەک سوپاسێک بۆتم دروست کرد چونکە دوێنێ چاکت بۆم کرد"
|بە زۆر زانی وای وت|




ماڕک"هههههه ئەزانم تۆ هیچ شتێک بێ بەرامبەر ناکەی زۆر زان"
|بە پێکەنینەوە وای وت و دانیشت|





جۆرجینا"ئهم ئەوە منم ئیتر دەی من دەڕۆم کە بەڕێوبەریش هەڵسا بۆخۆتان بیخۆن"
|بە خەندەوە وای وت|








ماڕک"دەی دەی دیسان بڕۆوە بۆ لای کوڕەکەت و مێردەکەت سەیر سەیر چەن دڵی خۆشە"
|بە ڕوو گرژی وای وت|






کە ئەو قسەی کرد خەریک بوو بۆی بڕۆم کوڕ و مێردی چی







جۆرجینا"ئەوە چی ئەڵێی تۆ بەس بزانم؟مێرد و کوڕ و نازانم چی؟ دواتر کوا من دڵم خۆشە؟"
|بە سەرسوڕماوی وای وت|






ماڕک"کچێ دەبڕۆ تۆ و کریسی گەمژە چەندین جار لە دەستشۆر لە ناو باوەشی یەک ئێوەم گرتووە ماچیشی دەکردی ئەی جونیۆر ڕێک ئەڵێی دایکی ئەوی وا پێتەوە نووساوە"
|بە مۆڕەوە وای وت|






✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now